ئەمیر مووسەوی ئازاد كرا و گهڕایهوه عێراق

ئەمیر مووسەوی كه وهكوو گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دهڵێت، دیپلۆماتكاری وڵاتهكهی نییه، دوای ڕفاندنی له میسر، ئازاد كرا و گهڕایهوه عێراق.
دووشهممه، 8ـی ئهیلوولی 2025، ئەمیر مووسەوی، كه وهكوو ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگهیاندووه، دیپلۆماتكاری وڵاتهكهی نییه و تهنیا پێشتر ڕاوێژکاری ڕۆشبنیری و کولتووریی کەناڵی تەلەفزیۆنی بووە، دوای دوو ڕۆژ له دیارنهمانی له سهردانێكی بۆ میسر، كه سهرهتا له تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە و گوایە لەلایەن مۆسادی ئیسرائیلەوە لە کاتی گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی قاهیرە ڕفێندراوە و دواتریش ماڵپەڕی هەواڵی دیدەبانی ئێران، بە فەرمی بڵاوی کردەوە، کە میدیا ئیسرائیلییەکان ڕایانگهیاندووه، ڕفێنراوه، ئازاد كرا.
ئەمیر مووسەوی له ڕاگهیهنراوێكدا كه له تۆڕی كۆمهڵایهتیی (ئێكس) بڵاوی كردووهتهوه، گوتوویهتی، ئازاد كراوه و گهڕاوهتهوه نیشتمان (عێراق).
ئەمڕۆ دووشەممە، ئیسماعیل بەقایی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا وەڵامی پرسیاری ڕفاندنی دیپلۆماتکارێکی ئێرانی لە قاهیرەی پایتەختی میسری دایەوە و گوتی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەواڵێکی وامان بیستووە، بەڵام ئەو کەسە دیپلۆماتکار نییە، بەڵکوو تەنیا سەردەمانێک ڕاوێژکاری ڕۆشبنیری و کولتووری کەناڵی تەلەفزیۆنی بووە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتیشی: ئەوەی ئێمە بیستوومانە، گوایە ناوبراو بە پاسپۆرتی عێراقی چووەتە میسر، لەگەڵ ئەمەشدا بە گوێرەی ئەرکی خۆمان لە وەزارەتی دەرەوە لەبارەی پاراستن و پارێزگاری لە مافی هاووڵاتیانی ئێران، بە دڵنیاییەوە لە ڕێگەی نووسینگەی پارێزگاری لە بەرژەوەندییەکانی ئێران لە قاهیرە، بەدوا داچوون بۆ ئەم بابەتە دەکەین.
سەرەتا هەواڵی ڕفاندنی دیپلۆماتکارێکی ئێران بە ناوی ئەمیر موسەوی لە قاهیرە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە و گوایە لەلایەن مۆسادی ئیسرائیلەوە لە کاتی گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی قاهیرە ڕفێندراوە، بەڵام دواتر ماڵپەڕی هەواڵی دیدەبانی ئێران، بە فەرمی بڵاوی کردەوە، کە میدیا ئیسرائیلییەکان هەواڵی ڕفاندنەکەیان بڵاوکردووەتەوە و لە بەدواداچوونێکی ماڵپەڕە ئێرانییەکەشدا هاتووە، تاوەکوو ئێستا نەتوانراوە هیچ سۆراخێکی ئەمیر موسەوی وەرگرن و ژمارەکەشی بەردەست نییە.
ماڵپەڕی هەواڵی دیدەبانی ئێران نووسیویەتی، ئەمیر موسەوی یەکێک بووە لە ڕاوێژکارانی کولتوور و ڕۆشنبیری ئێران میسر، پێشتریش ڕاوێژکاری وەزیری پێشووی بەرگری ئێران بووە، هەروەها بۆ ماوەیەک بەڕێوەبەری ناوەندی تویژینەوە و لێکۆڵینەوەی ستراتیژی نێودەوڵەتیی ئێران بووە، لە کەناڵە ئاسمانییەکانی نزیک ئێران و حزبوڵڵای لوبنانی، وەک شیکەرەوەی پرس و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست میوانداری کراوە و داکۆکی لە سیاسەتی دەرەوەی ئێران کردووە.