مەسرور بارزانی پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی سەعد خالید دەکات

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی
سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە، کەسوکار و هاوڕێیانی سەعد خالید کرد. 

ئەمڕۆ چوارشەمممە، 10ـی ئەیلوولی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا ڕایگەیاند "پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستە بنەماڵە و کەسوکار و هەڤاڵانی بەڕێزی خوالێخۆشبوو سەعد خالید، جێگری سەرۆکی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و وەزیری پێشووتری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم."

لە بەشێکی دیکەی پرسەنامەکەی سەرۆک وەزیراندا هاتووە "خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و دۆست و هەڤاڵەکانی ببەخشێت."

سەعد خالید، لەدایکبووی ساڵی 1963ی هەولێرە. لە کۆتایی ساڵی 1979 پەیوەندی بە ڕیزەکانی حزبی سۆسیالیستی کوردستانەوە کردووە و بووەتە پێشمەرگە.

دواتر بووە بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و پاشان ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان. ناوبراو وەک وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان لە کابینەی پێنجەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خزمەتی کردووە.

 
 
Fly Erbil Advertisment