ئاسایشی هەولێر 'خەپە شەکرۆکەی' دەستگیرکرد

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، ڕایگەیاند: دوو کەسیان دەستگیرکردووە، شەوانە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیک تۆک لایڤ دەکەنەوە و دەبێتە هۆی ناڕازیی خەڵکی.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 10ی ئەیلوولی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، ئاسایشی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر تۆمەتبار (ش ، ف ، ح) ، کەسێکی چالاکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیک تۆک و ناسراوە بە (خەپە شەکرۆکە) ، لەگەڵ تۆمەتبارێکی هاوڕێی بەناوی(أ ، خ ، أ) بە تۆمەتی تەقەکردن و بەکار هێنانی چەکی بێ مۆڵەت ، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، ئاماژەی بەوە کردووە، تۆمەتبار(ش ، ف ، ح ) شەوانە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیک تۆک لایڤ دەکاتەوە و لایڤەکانی ناڕەزای خەڵکی لێ دە کەوتەوە، لەسەر ئەو بابەتە دووجار لە لایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەمان ئاگادار کراوەتەوە و بەڵێنامەی پڕ کردووەتەوە، لایڤەکانی لە (تیک تۆک) سنوردار بکات و نەبێتە هۆکاری تێکدانی بەها کۆمەڵایەتیەکان ، بەڵام پابەند نەبووە.

 

Fly Erbil Advertisment