وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق: ته‌نیا 8% ئاوی کۆگاکراومان هەیە

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق نیگه‌رانی خۆی له به‌رانبه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان و دابه‌زینیان به شێوه‌یه‌ك كه ئه‌م وڵاته له مێژووی خۆیدا نه‌یبینیوه، ده‌رده‌بڕێت؛ ده‌شڵێت، عێراق ته‌نیا چاره‌گێكی شایسته ئاوییه‌كانی پێ ده‌گات.
دووشه‌ممه، 15ـی ئه‌یلوولی 2025، خالید شیمال، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا، مه‌ترسی خۆی له به‌رانبه‌ر كه‌مبوونه‌وه و دابه‌زینی ئاستی ئاوی ئه‌و وڵاته نیشان دا و ڕاگه‌یاند، كه‌متر له 30%ـی مافه‌كانی له باره‌ی ئاوی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه پێ ده‌گات.
خالید شیمال گوتووشیه‌تی، ڕێژه‌ی 70%ـی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق له ده‌ره‌وه‌ن، به‌ڵام به ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م، ماف و پشكه‌كانی خۆی له‌م باره‌وه پێ ده‌گات.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ساڵی ڕابردوو نزیكه‌ی 60%ـی ئاوی له ده‌ره‌وه پێ ده‌گه‌یشت، به‌ڵام ئه‌م ساڵ بۆ نیوه دابه‌زیوه.
خالید شیمال هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، ئاوی كۆگاكراوی عێراق ته‌نیا 8%ـه، ئه‌مه‌ش ئاستێكه، هه‌رگیز له مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا تۆمار نه‌كراوه.
4ـی ئه‌یلوولی 2025، ڕوانگه‌ی عێراقی سه‌وز، كه ڕێكخراوێكی تایبه‌تمه‌نده به گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و ژینگه، لە ڕاگەیەنراوێکدا باسی لەوە کرد، به‌نداوه‌كانی توركیا مه‌ترسییه‌كی جیددی له‌سه‌ر ئاسایشی ئاوی عێراق دروست ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی ڕوانگه‌كه، قه‌باره‌ی ئاوی كۆگه‌كراو له به‌نداوه‌كانی توركیا، كه له‌سه‌ر ڕووباره‌كانی دیجله و فورات دروست كراون، گه‌یشتووه‌ته 80 ملیار مه‌تر سێجا، كه ئه‌مه یه‌كسانه به هه‌شت هێنده‌ی توانای گلدانه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوی مووسڵ.
ئه‌و ڕێكخراوه ژینگه‌ییه ئاماژه‌ی به‌وه‌ی كردووه، پێش دروستكردنی ئه‌و به‌نداوانه‌ی توركیا، عێراق بڕی ئاوی پێویستی بۆ كشتوكاڵ، بووژاندنه‌وه‌ی زۆنگاوه‌كان و پاراستنی ژینگه‌ی ئاوی هه‌بووه؛ به‌ڵام ئێستا، ته‌نیا سه‌دا 35ی ئاوی پێویستی پێ ده‌گات.
ڕوانگه‌کە دووپاتی کرده‌وە، عێراق ئێستا ڕۆژانه ته‌نیا 200 مه‌تر سێجا ئاوی له دیجله‌وه پێ ده‌گات له چركه‌یه‌كدا، له كاتێكدا پێویستی به 450 مه‌تر سێجا له چركه‌یه‌كدا هه‌یه. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به رووباری فوراتیش، ئێستا 151 مه‌تر سێجا ئاو له چركه‌یه‌كدا پێده‌گات، به‌ڵام عێراق پێویستی به 350 مه‌تر سێجا ئاو له چركه‌یه‌كدا هه‌یه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه كشتوكاڵیی و ژینگه‌ییه‌كانی.