لە پێنسیلڤانیا سێ پۆلیس کوژران و دووانی دیکەش بریندار بوون

پۆلیسی ویلایەتی پێنسیلڤانیا ڕایگەیاند، بەهۆی ڕووداوێکی تەقەکردن لە بەشی باشووری ویلایەتی پێنسیلڤانیا، سێ ئەفسەری پۆلیس کوژراون و دووانی دیکەش برینداربوون.

جۆش شاپیرۆ، پارێزگاری ویلایەتەکە، لە بەیاننامەیەکدا ماتەمینی خۆی بۆ "لەدەستدانی سێ پۆلیس کە خزمەتیان بە پارێزگایەکە، ویلایەت و ئەو وڵاتە کردووە" دەربڕی.

دەسەڵاتداران ڕایانگەیاند، لێکۆڵینەوە لە شارۆچکەی نۆرس کۆدۆرۆس بەردەوامە و نزیکەی 185کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای فیلادلفیا و نزیک سنووری میریلاندەوە دوورە. نەخۆشخانەی یۆرکیش ڕایگەیاند، دۆخی دوو ئەفسەرەکەی دیکەش ناجێگیرە و لەژێر چاودێری و چارەسەری پزیشکدان.

دەسەڵاتداران چەند ڕێگایەکی دەوروبەری شوێنی ڕووداوەکەیان داخستووە. لە شوێنی ڕووداوەکە گەمارۆیەکی ئەمنیی بەدرێژایی ڕێگایەکی گوندنشین گیراوەتەبەر و دەورە دراوە، هاوکات لێکۆڵەران بەردەوامن لە دیاریکردنی شوێنی تەقەکردنەکە و پاڵنەرەکانی هێرشبەرەکە.

ئەمەریکا بەردەوام ڕووبەڕووی ڕووداوەکانی تەقەکردن دەبێتەوە و پەیوەندییان بە دەستێوەردانی پۆلیس هەیە. ئەم جۆرە ڕووداوانە زۆرجار مشتومڕ لەسەر سەلامەتی کۆمەڵگا و سەلامەتی ئەفسەرانی پۆلیس لە ناوچە گوندنشینەکاندا لێکەتووەتەوە.

ویلایەتی پێنسیلڤانیا لە ساڵانی ڕابردوودا لە دەوروبەری فیلادلفیا چەندان ڕووداوی هاوشێوەی بەخۆیەوە بینیوە، ئەمەش وایکردووە سەلامەتی گشتیی ببێتە یەکێک لە گرنگترین ئاستەنگەکانی بەردەم پارێزگار جۆش شاپیرۆ و ئیدارەکەی.

 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment