بەرپرسێکی سەربازیی بەهۆی رووداوەکانی بەغدا لە کارەکەی دوورخرایەوە
نەیتوانیوە بارەگای پارتی بپارێزێت
K24- هەولێر:
ناسر هەرکی، بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24ی راگەیاند، لیوا جواد دەراجی فەرماندەی گشتی ھێزی پاراستنی یاسا لە پۆستەکەی دورخرایەوە بەھۆی ئەوەی نەیتوانی بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا بپارێزێت.
بەرپرسی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشتر رایگەیاندبوو، هێزە ئەمنییەکان کەمتەرخەم بوون لە رێگریکردن لەو کەسانەی هەڵیانکوتاوەتە سەر بارەگەکەیان.
سوتانی بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا و سووتان و بێ رێزیکردن بە ئاڵای کوردستان، کاردانەوەی ناوخۆیی و دەرەکی لێکەوتووەتەوە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیشدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، داوای لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد، ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە رێکاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتە بەر.
H.J