پوتن و ناتانیاهۆ پرسی بەرنامەی ئەتۆمی تاران، دۆخی سووریا و کەرتی غەززەیان تاوتوێ کرد

کرێملن ڕایگەیاند، سەرۆکی ڕووسیا و سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، پرسی بەرنامەی ئەتۆمی تاران، دۆخی سووریا و کەرتی غەززەیان تاوتوێ کرد.
دووشەممە ، 6ی تشرینی یەکەمی 2025، کۆشکی سەرۆکایەتی ڕووسیا (کرێملن) ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا و بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام داوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەر دوو سەرۆکەکە، بە وردی پێشهاتەکانی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە نێوانیاندا پرسی بەرنامەی ئەتۆمی تاران، دۆخی سووریایان، بە مەبەستی دۆزینەوەی ڕێگە چارەسەرێک تاوتوێ کردووە.
هەروەها کرێملن دەشڵێت: پوتن لەگەڵ ناتانیاهۆ، گفتوگۆیان لەبارەی پلانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرتی غەززە کردووە."
ئەمەش لە کاتێکدایە،دانوستانەکانی هەر دوو شاندی حەماس و ئیسرائیل بە نێوەندگیریی میسر، قەتەر و ئەمەریکا لەبارەی ئاگربەستی غەززە بەڕێوە دەچێت.