دەست بە فرۆشتنی بلیتی یاریی كلاسیكۆ دەكرێت
نرخی گرانترین بلیتی یاریی كلاسیكۆ دەگاتە سەرووی 10 هەزار دۆلار

له ئێستاوه ده‌ستكراوه به فرۆشتنی بلیته‌كانی كلاسیكۆی رۆژی بیست و شه‌شی ئه‌م مانگه به‌ڵام هانده‌رانی بارسێلۆنا هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌توانن بلیته‌كان بكڕن، نرخی بلیتێكی ئاسایی ئێستا زیاتر له 700 دۆلاره و گرانترین بلیتی یاری كلاسیكۆش 10 هه‌زار دۆلاری تێپه‌ڕاندووه.
رۆژنامه‌ی ماركا ئاشكرای كردووه هانده‌رانی ریال مه‌درید له ئێستاوه ده‌ستیان به كڕینی بلیته‌كانی یاریی كلاسیكۆی 26ـی ئه‌م مانگه‌ی به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا كردووه، به‌ڵام دوای یەك هه‌فته‌ی دیكه هانده‌رانی بارسا ده‌توانن بلیته‌كان بكڕن.
ماركا بڵاویكردووه‌ته‌وه ریال مه‌درید رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌رگای كڕینی بلیته‌كانی كلاسیكۆ به‌رووی هانده‌رانی بارسێلۆنا ده‌كاته‌وه كه كۆی بلیته‌كان بۆ تیپه كه‌ته‌لۆنییه‌كه ته‌نیا 450 بلیته و ده‌بێت هانده‌رانی بارسا له شوێنی تایبه‌تی خۆیان له سه‌ره‌وه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئاماده‌ی یارییه‌كه ببن.
ماركا ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە نرخی هه‌ر بلیتێك بۆ هانده‌رانی بارسێلۆنا له‌و شوێنه تایبه‌تەی بۆیان تەرخان كراوە ته‌نیا 120 یۆرۆیە، دوای پاره‌دان له رۆژی یارییه‌كه بلیته‌كانیان ده‌درێته ده‌ست و بۆ هیچ كه‌سێكیش نییه له بری هانده‌رێكی دیكه بلیت بكڕێت و دوای كڕینی بلیته‌كه‌ش به ناوی هانده‌ره‌كه‌وه جێگیر ده‌كرێت و ناتوانرێت بگوازرێته‌وه سه‌ر ناوی هانده‌رێكی دیكه. جگە لەمەش دوای ئه‌وه‌ی هانده‌رانی بارسێلۆنا بلیته‌كه ده‌كڕن ناتوانن شوێنه‌كه‌یان بگۆڕن یانیش له كڕینه‌كه‌ی په‌شیمان ببنه‌وه و پاره‌كانیان نادرێته‌وه.
به‌گشتی نرخی بلیته‌كانی یاریی كلاسیكۆ له‌چاو یارییه‌كانی دیكه‌ی لالیگا چه‌ندین هێنده‌یه و له ماڵپه‌ڕه جیهانییه‌كانیش هه‌رزانترین بلیتی یاریی كلاسیكۆ 720 یۆرۆیه و گرانترینیشیان كه به بلیتی ڤی ئای پییه به 10 هه‌زار و 647 یۆرۆیه.
بڕیاره له رۆژی 26ـی ئه‌م مانگه ریال مه‌درید له گه‌ڕی ده‌یه‌می لالیگا و له یه‌كه‌مین كلاسیكۆی ئه‌م وه‌رزه میوانداریی بارسێلۆنا بكات كه ئێستا ریال مه‌درید به كۆكردنه‌وه‌ی 21 خاڵ و به جیاوازی دوو خاڵ له‌گه‌ڵ بارسا پێشه‌نگی لالیگای گرتووه.
