لە کابینەی نۆیەم 23 پۆند دروست کراوە و 58 پۆندیش لە جێبەجێکردندان

لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پێناو مسۆگەرکردنی  ئاسایشی ئاو، دەیان  بەنداو و پۆند و پرۆژەی ئاوو ئاوەڕۆ دروست کراون. 

حکوومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکوو ئێستا ئەو پۆندانەی بۆ کشتوکاڵ و ئاژەڵداری و ئاوی ژێر زەوی دروست کردووە ژمارەیان 23 پۆندە، هەروەها 58 پۆندیش لە جێبەجێکردندان.

بەنداوەکان

9 بەنداو بە گوژمەی 265.7 ملیار دینار دروستکراون و هەموویان توانای گلدانەوەی 252.8 ملیۆن مەترسێجا ئاویان هەیە. 

وردەکاری:

•           دوین: 88 ملیار دینار، 100 ملیۆن مەترسێجا ئاو

•           گۆمەسپان: 95 ملیار دینار، 97 ملیۆن مەترسێجا ئاو

•           دێوانە: 26.6 ملیار دینار، 21 ملیۆن مەترسێجا ئاو

•           بەستۆڕە: 23 ملیار دینار، 20 ملیۆن مەترسێجا ئاو

•           خنس: 9.6 ملیار دینار، 7 ملیۆن مەترسێجا ئاو

•           ئاقوبان: 8.1 ملیار دینار، 2.6 ملیۆن مەترسێجا ئاو

•           توڕەجار: 5.8 ملیار دینار، 2 ملیۆن مەترسێجا ئاو

•           شەوگێڕ: 5.6 ملیار دینار، 2 ملیۆن مەترسێجا ئاو

•           چەمرگە: 4.4 ملیار دینار،1.2 ملیۆن مەترسێجا ئاو

پۆندەکان

 ئاماری پۆندەکان پێش کابینەی نۆیەم97  پۆندبووە. هەروەها پۆندە دروستکراوەکانیش لە کابینەی نۆیەم 23 پۆندە و ئەو پۆندانەشی لە جێبەجێکردندان 58 پۆندن.

 
 
Fly Erbil Advertisment