حووسییەکان هێرشی مووشەکییان بۆ سەر ئیسرائیل و کەشتییە بازرگانییەکان ڕاگرت

عەبدولمەلیک حووسی، ڕێبەری حووسییەکانی یەمەن، فەرمانی داوە هێرشە مووشەکییەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل و کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن، بووەستێنرین.
سەرچاوەیەکی سەر بە حووسییەکانی یەمەن، بە ئاژانسی هەواڵی ڕووسیا (تاس)ـی ڕاگەیاند، فەرمانەکەی ڕێبەری حووسییەکانی یەمەن، تا ئەو کاتەی ئیسرائیل پابەندی ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە بێت، بەردەوام دەبێت.
بە گوێرەی ئەو سەرچاوەیە، لە ئەگەری پێشێلكردنی ئاگربەستی غەززە له لایهن ئیسرائیلهوه، حووسییەکان هەنگاوی دیکە بۆ پشتیوانیی لە گەلی فەڵەستین دەنێن.
حووسییەکان، بەردەوام بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردووەتە سەر ئیسرائیل و کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن.
ئیسرائیل و حەماس، چوارشەممەی ڕابردوو، قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتننامەی غەززەیان واژۆ کرد کە لە لایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئهمهریكاوه پێشنیاز کرابوو. ئەم ڕێککەوتنە، بەرەنجامی دانوستانی ناڕاستەوخۆی شەرم شێخ بوو بە نێوەندگیریی ئەمەریکا، میسر و قەتهر.