عەباس ئەکرەم: ئەم هەفتەیە ئەنجامی زانکۆلاین ڕادەگەیەنرێت

گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەم هەفتەیە ئەنجامی زانکۆلاین ڕادەگەیەنرێت.
یەکشەممە 12ـی تشرینی یەکەمی 2025، عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند: تا کۆتایی ئەم هەفتەیە، ئەنجامی زانکۆلاین ڕادەگەیەنرێت، لەبەر ئەوەش وادەکە بە دروستی ڕاناگەیەنرێت، چونكه تا ئیستا کارکردن لە پرۆسەکە بەردەوامە.
ئەمساڵ، 115 هەزار و 787 قوتابی بەشداریی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ـی ئامادەییان کرد، هەروەها ڕۆژی 9ـی ئەیلوولی 2025، ئەنجامی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی12 ڕاگەیەنرا.
دواتر بۆ ڕۆژی سێشەممە، 23ـی ئەیلوولی 2025، سیستەمی زانکۆلاین بۆ دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیی کارا کرا.