جەعفەر ئێمینکی: لە عێراق ناشارەزاییەکی زۆر لە یاسای هەڵبژاردن هەیە

 به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی پارتی، ده‌ڵێت: لە عێراق ناشارەزاییەکی زۆر لە یاسای هەڵبژاردن هەیە، هەروەها ئەم یاسایەی ئێستای هەڵبژاردن ناسەقامگیری لە عێراق درێژە پێدەدات و له‌ كاتی ده‌نگداندا کەمترین دەنگی هێناوە.

دووشەممە، 13ـی تشرینی یەکەمی 2025، جەعفەر ئێمینکی، به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ به‌رنامه‌ی باسی رۆژ بە کوردستان24ـی گوت: بەرزی ڕێژەی بەشداریی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەرێمی کوردستان، شیعەکانی ناچار کرد یاسای هەڵبژاردن بگۆڕن و وڵاتەکە بەسەر 18 بازنە دابەش بکەن، بۆ ئەوەی کورد نەتوانێت کورسی زیاتر لە پەرلەمانی عێراق بەدەست بهێنێت.

 جەعفەر ئێمینکی ئاماژەی بەوە دا، پارتی بزوێنەرێکی بەهێزی ڕێکخستنی هەیە، لەو ناوچانەی ژینگەیەکی ئەمنی و سیاسی لەباری نییە، پارتی بە ڕێکخستن و ژینگەی کۆمەڵایەتیی دەتوانێن سەرکەوتوو بێت.

هەروەها گوتیشی، لە عێراق ناشارەزاییەکی زۆر لە یاسای هەڵبژاردن هەیە، ئەم یاسایەی ئێستای هەڵبژاردن ناسەقامگیری لە عێراق درێژە پێدەدات و له‌ كاتی ده‌نگداندا کەمترین دەنگی هێناوە.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment