نێچیرڤان بارزانی و عەدنان ئەلزورفی دۆخى عێراق و هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانیان تاوتوێ كرد

ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عەدنان ئەلزورفی لەسەر دۆخی عێراق و هەڵبژاردنەکان کۆبوونەوە.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 158ـی ئۆکتۆبەری 2025، لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی هەرێم ڕایگەیاند، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ سياسه‌تمه‌دارى عێراقى عه‌دنان ئه‌لزورفى، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى ئه‌لبه‌ديل، دۆخى عێراق و هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقيان تاوتوێ كرد كه 11ى مانگى داهاتوو به‌ڕێوه ده‌چێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر بايه‌خ و گرنگيى سه‌رخستنى پرۆسه‌ى سياسى و هه‌ڵبژاردن و به‌شداريى فراوان له ده‌نگداندا، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له پێويستيى هاريكاريى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌كان كرده‌وه.
ڕاشیگەیاند، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى گشتيى ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.