حوسییەکان کوژرانی سوپا سالاری هێزەکەیان لە هێرشێکی ئیسرائیلدا ڕاگەیاند

محەممەد عەبدولکەریم غەماری
محەممەد عەبدولکەریم غەماری

ئەمڕۆ، پێنجشەممە 16ـی تشرینی یەکەمی 2025، حوسییەکانی یەمەن ڕایانگەیاند، محەممەد عەبدولکەریم غەماری، سوپا سالارەکەیان لە هێرشێکی ئیسرائیلدا ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن حوسییەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: بە خەڵکی یەمەن ڕادەگەیەنین، لەناو کاروانی کوژراوانی هێزەکانمان بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا کە ژمارەکە بەرزبووەتەوە، لیوا ڕوکن محەممەد عەبدولکەریم غەماری هەیە لەگەڵ چەند یاوەرێکی و کوڕێکی بە ناوی حوسێن.

بەیاننامەکە هیچ وردەکارییەکی لە بارەی کات و شوێنی هێرشەکە نەخستووەتە ڕوو.

دوای ڕووداوەکانی 7ـی ئۆکتۆبەر و سەرهەڵدانی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، ژمارەیەک لە گرووپە چەکدارەکانی ناوچەکە و بەتایبەتیش حووسییەکانی یەمەن، دەستییان بە هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل و کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن دەستپێکرد و وای کرد جووڵەی کەشتییە بازرگانییەکان کەم بێتەوە، لەماوەی دوایشدا عەبدولمەلیک حووسی، ڕێبەری حووسییەکانی یەمەن، فەرمانی دا هێرشە مووشەکییەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل و کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن، بووەستێنرین.

 
 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment