هاری كەین خراپترین ساتی ژیانی وەرزشی خۆی ئاشكرا دەكات

هاری كەین دوای ئەوەی بەرامبەر فەرەنسا لە مۆندیالی 2022 لێدانی پێناڵتی لەدەست دا
هاری كەین دوای ئەوەی بەرامبەر فەرەنسا لە مۆندیالی 2022 لێدانی پێناڵتی لەدەست دا

هاری كەین، هێرشبەری هەڵبژاردەی ئینگلاند خراپترین ساتی ژیانی وەرزشی خۆی بۆ مۆندیالی 2022 دەگەڕێنێتەوە و پێیوایە تا ئێستاش كاتێك بیری دەكەوێتەوە بەدەستییەوە دەناڵێنێت، دەشڵێت: هیوادارم ئەو زامەی كە تا ئەم كاتە لە جەستەم دروست بووە لە مۆندیالی 2026 سارێژی بكەم.
هاری كەین، لە قۆناغی هەشتی مۆندیالی 2022 لێدانی پێناڵتی لەدەست دا، ئەمەش بە خراپترین ساتی ژیانی وەرزشی خۆی ناودەبات، رووداوەكەش بەم شێوەیە بوو، ئیننگلاند بەرامبەر فەرەنسا 2 ـ 1 دواكەوت، ناوبژیوان لێدانێكی پێناڵتی بۆ ئینگلاند هەژمار كرد، بەڵام هاری كەین لێدانەكەی لەدەست دا و نەیتوانی ئەنجامەكە یەكسان بكاتەوە، لەمبارەیەوە هاری كەین دەڵێت: هەست بە بەرپرسیاریەتی دەكەم و لە قورسایی ئەو كارەم تێدەگەم، هەوڵدەدەم لە مۆندیالی 2026 ئەو یادەوەرییە خراپە لەبیر بكەم و قەرەبووی بكەمەوە، هەموو خەونی منیش ئەوەیە جامی مۆندیال بەرز بكەمەوە.
لە دوایین یارییەكانی پاڵاوتنەكانی مۆندیال ئینگلاند 5 ـ 0 لە لاتیڤیای بردەوە و سەركەوتنی بۆ مۆندیالی 2026 مسۆگە كرد، لەو یارییەدا هاری كەین دوو گۆڵی كرد و ژمارەی گۆڵەكانی لە یارییە نێودەوڵەتییەكان گەیاندە 76 گۆڵ.
هاری كەینی تەمەن 32 ساڵ لە بەرسیڤێكی رۆژنامەنووساندا كە ئایا دەتوانێت ژمارەی گۆڵەكانی بگەیەنێتە 100 گۆڵ، لەمبارەیەوە كاپتنەكەی بایرن میونشن گوتی: نازانم لە رابردوو چی روودەدات، بەڵام هەستێكی زۆرباشم بۆ یاریكردن هەیە، لە ڕووی دەروونی و جەستەییەوە لەگەڵ تۆپ و بەبێ تۆپ، ئامادەم بۆ ساڵانێكی زۆر بەردەوام بم و هیچ فشارێك كارم لێ ناكات.

 

 
Fly Erbil Advertisment