لیوا حەمەڕەشید حاجی ڕۆستەم شەمیرانی کۆچی دوایی کرد
لیوا حەمەڕەشید حاجی ڕۆستەم شەمیرانی، فەرماندى لیوای دووی سەنگەری هێزەکانی پێشمەرگەی زێرەڤانی، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا کۆچی دوایی کرد.
شەممە 18ـی تشرینی یەکەمی 2025، لیوا حەمەڕەشید حاجی ڕۆستەم شەمیرانی، فەرماندەى لیوای دووی سەنگەری هێزەکانی پێشمەرگەی زێرەڤانی و کەسایەتیی دیاریی شارەزوور و پارێزگای سلێمانی، لە نەخۆشخانەیەکی ئەنقەرەی پایتەختی توکیا کۆچی دوایی کرد، سبەی تەرمەکەی لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە دەگاتەوە هەرێمی کوردستان و لە مەراسیمێکدا بە خاک دەسپێدرێت.
