ترەمپ نێردەی تایبەتی ئەمەریکای بۆ کاروباری عێراق دەستنیشان کرد

سەرۆکی ئەمەریکا نێردەی تایبەتی وڵاتەکەی بۆ کاروباری عێراق دەستنیشان کرد و دەشڵێت: ئەمە یارمەتیدەر دەبێت لە پێشخستنی بەرژەوەندییەکانی گەلی ئەمەریکا.

یەکشەممە 19ـی تشرینی یەکەمی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تروس) نووسیویەتی: مارک ساڤایای وەک نێردەی تایبەتی وڵاتەکەی بۆ عێراق دەستنیشان کردووە.

ترەمپ ستایشی ساڤایای کرد و دەڵێت: "خۆشحاڵم ڕایبگەیەنم مارک ساڤایا وەک نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ عێراق کار دەکات. تێگەیشتنی قووڵی مارک لە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمەریکا و پەیوەندییەکانی لە ناوچەکەدا، یارمەتیدەر دەبێت لە پێشخستنی بەرژەوەندییەکانی گەلی ئەمەریکا."

هەروەها ئاماژەی بە ڕۆڵی گرنگی ساڤایا لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانیدا کرد و نووسیویەتی: "مارک ڕۆڵێکی سەرەکی بوو لە بانگەشەکەی لە ویلایەتی میشیگان، لەگەڵ کەسانی دیکە یارمەتیدەر بوون لە بەدەستهێنانی دەنگێکی زۆر لەلایەن ئەمەریکییە موسڵمانەکانەوە."

 
 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment