نێچيرڤان بارزانى و تۆماس باراك: پێويسته كێشه‌كان له ناوچه‌كه به لێكگه‌يشتن چاره‌سه‌ر بكرێن

نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و و تۆماس باراك، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له توركيا و نێرده‌ى تايبه‌تى ئه‌مه‌ريكا بۆ سووريا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دووپاتیان لەوە کرده‌وە، كێشه‌كان له ناوچه‌كه به ڕێگه‌ى گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن، چاره‌سه‌ر بكرێن.
بەپێی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21ـی تشرینی یەکەمی 2025، نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و تۆماس باراك، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له توركيا و نێرده‌ى تايبه‌تى ئه‌مه‌ريكا بۆ سووريا، به ته‌له‌فۆن قسه‌یان كرد.
له په‌يوه‌ندييه‌كه‌دا هه‌ردوولا دۆخى سووريا و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌يان تاوتوێ كرد. به پێی ڕاگه‌یه‌نراوی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان هه‌ردوولا له‌م باره‌يه‌وه هاوڕا بوون كه پێويسته كێشه‌كان له ناوچه‌كه به ڕێگه‌ى گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن، چاره‌سه‌ر بكرێن.
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت: باراك سوپاس و ستايشى بۆ ڕۆڵى نێچيرڤان بارزانى و هاوكارى و يارمه‌تيدانى له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى كورد له سووريا له‌گه‌ڵ ديمه‌شق دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها داواى به‌رده‌واميى گێڕانى ڕۆڵه ئه‌رێنييه‌كه‌ى لێ‌كرد.