ئاسایشی هەولێر دەستی بەسەر 19 تۆن ڕۆنی زەیتوونی ساختەدا گرت

ئاسایشی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: دەستیان بەسەر 19 تۆن ڕۆنی زەیتوونی ساختەدا گرتووە و دوو کەسیان بە تۆمەتی ئەو کارە، بە فەرمانی دادوەر دەستبەسەر کردووە.

سێشەممە 21ـی تشرینی یەکەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاوی کردەوە، دوای دواداچونی تیمی ئابووری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی  هەولێر ، بەهەماهەنگی لیژنەکانی قایمقامییەتی قەزای ناوەندی هەولێر و چاودێری بازرگانی ،دەست بەسەر کۆگایەکدا گیرا کە بڕی 19 تۆن ڕۆنی زەیتی زەیتوونی خۆراکی تێدابوو ،بەبێ هەبونی هيچ مۆڵەتێکی کارکردن و دوور لە ڕێنمایەکانی تەندروستی و خۆراکیی.

ئاسایشی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: کارگەکە بەشێوەی ساختە  و  بەتێکەڵ کردنی بۆن و ڕەنگ کاریان کردووە بۆ گۆڕینی ڕۆنی زەیتی ئاسایی بۆ زەیتی زەیتوون ، دواتر بەروار و لۆگۆی تایبەت بەخۆیانیان لێداوە تاکو لە بازاڕەکان بەهاواڵاتیانی ساغ بکەنەوە.

ئاسایشی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، دوو تۆمەتبار دەستگیر کراون و ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان گیراوەتە بەر .

 
 
Fly Erbil Advertisment