مەسرور بارزانی: حکوومەتی عێراق لە جیاتی قەرەبووکردنەوەی قوربانییانی ئەنفال، ئێمەی سزا دایەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، 22ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ئاهەنگی بانگەشەی لیستی 275ی پارتی لە ئامێدی، لە گوتارێکدا ڕایگەیاند "ڕژێمی پێشووی عێراق لە پرۆسەکانی ئەنفالدا گوندەکانی هەرێمی کوردستانی وێران کرد و خەڵکەکەمانی ئەنفال کرد، بەرپرسانی بەغدا لە جیاتی ئەوەی قەرەبوومان بکەنەوە، بەهۆی پێشکەوتن و دەستکەوتەکانمانەوە، سزامان دەدەن. ئەو پارەی مافی ئێمەیە، لە شوێنی دیکە خەرج دەکەن، لە خەڵکی خۆشیان خەرجی ناکەن، خوزگە لە خەڵکی خۆیان خەرج کردبا، بەڵام نایکەن. بەس خوا دەزانێت پارەکە لە کوێ خەرج دەکەن."