چارەسەرێکی سادە و کاریگەر بۆ كه‌چه‌ڵی ده‌دۆزرێته‌وه
توێژەرانی زانکۆی نیشتمانیی تایوان لە هەنگاوێکی زانستیی سه‌رسووڕهێنه‌ردا، کە دەتوانێت ڕێگە خۆش بکات بۆ چارەسەرێکی سادە و کاریگەر بۆ كه‌چه‌ڵی، په‌ره‌پێدانی چه‌ورییه‌كی پێست (سیرۆم)ـێكیان ڕاگه‌یاند و به شێوه‌یه‌كی ئه‌زموونیش له‌سه‌ر مشك تاقییان كرده‌وه.
بە پێی توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری (Cell Metabolism) بڵاو کراوەتەوە، توێژەرانی زانکۆی نیشتمانیی تایوان ڕایده‌گه‌یه‌نن، چه‌ورییه‌كی پێستیان دۆزیوه‌ته‌وه كه ڕێگر ده‌بێت له قژهه‌ڵوه‌رین و كه‌چه‌ڵی له لای پیاوان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر مشك كردووه، كه ته‌نیا له ماوه‌ی 20 ڕۆژدا توانراوه به سه‌ركه‌وتوویی سیرۆمه‌كه تێپه‌ڕێنن و یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ ئه‌وه‌ی قژ نه‌ڕووتێته‌وه و پیاوان كه‌چه‌ڵ نه‌بن.
توێژەرانی زانکۆی نیشتمانیی تایوان ڕوونیان كردووه‌ته‌وه، ئەم سیرۆمە پشت بە ترشە چەورییە سروشتییەکان دەبەستێت کە خانە بنەڕەتییەکانی ناو تاڵە قژەکان هان دەدەن بەبێ ئەوەی ببنە هۆی خورانی پێست، ئەمەش وایکردووە لە داهاتوودا وەک بەرهەمێکی جوانکاری بێ به‌كارهێنانی دەرمان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
توێژەرانی ئه‌م زانكۆیه گوتوویانه، بنەمای ئه‌و سیرۆمه لەسەر چالاککردنی چینە چەورییەکەی ژێر پێست دامەزراوە و لە تاقیکردنەوە سەرەتاییەکاندا ماددەیەکی وروژێنەری پێستیان بەکار هێناوە کە بە (SDS) ناسراوە بۆ هاندانی وەڵامدانەوەی بەرگری لە مشکدا. به شێوه‌یه‌ك خانەکانی بەرگریی چوونه ناو چینە چەورییەکە، ئەمەش وایکرد ترشە چەورییە تایبەتەکان دەربکەن، كه هه‌موو ئه‌م كارلێكانه لەلایەن ئه‌و خانە بنەڕەتییانه‌وه هەڵمژران کە بەرپرسن لە گەشەی قژ و ده‌ركه‌وتووه دوای 10 ڕۆژی هانی دووباره زیندووبوونه‌وه و بووژانه‌وه‌ی قژه‌كه ده‌ده‌ن.
یه‌كێك له ئه‌ندامانی تیمی توێژه‌رانی زانكۆی نیشتمانیی تایوان گوتوویه‌تی، بۆ ماوەی سێ هەفتە سیرۆمەکەی لەسەر قاچەکانی تاقی کردووه‌ته‌وه و پاشان تێبینی گەشەکردنی مووی نوێی له قاچه‌كانی کردووه به‌تایبه‌تی لەو شوێنانەی کە بەکاری هێناوه.
توێژه‌ران ئه‌وه‌یان نه‌شاردووه‌ته‌وه، سەرەڕای ئەنجامە ئومێدبەخشەکان، به‌ڵام چارەسەرەکە هێشتا لە قۆناغی سەرەتاییدایە و ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، قۆناغی داهاتوو ده‌ست ده‌كه‌ن به تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌ره‌كی له‌سه‌ر مرۆڤ و به‌تایبه‌تی بۆ دیاریکردنی ژەمە دەرمانە گونجاوەکان و سەلامەتی بۆ بەکارهێنان لەسەر پێستی سەر.
توێژه‌ران جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه، ئه‌م ئەم دۆزینەوە یەکێکە لە پێشکەوتنە هەرە گرنگەکان لە توێژینەوەکانی هەڵوەرینی قژ لەم ساڵانەی دواییدا، بەو پێیەی پشت بە هاندانی توانای جەستە خۆی دەبەستێت بۆ دووبارە دروستکردنەوەی تاڵەکانی قژ لە ڕێگەی چەورییە سروشتییەکانەوە.
