مەسرور بارزانی: نابێت هیچ بستێکی خاکی کوردستان لەژێر دەستی داگیرکەردا بمێنێت
ئەمڕۆ شەممە، 25ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ئاهەنگی بانگەشەی لیستی 275 تایبەت بە هەردوو مەکتەبی ڕێکخستنی بەغدا و کەرکووکی پارتی، لە هەولێر؛ لە گوتارێکدا بە خەڵكی کەرکووک گوت "دەبێت هەمووتان پشتیوانیی پارتی بن، تا زۆرترین دەنگ لە کەرکووک بەدەست بهێنێت. پێویستە هەموو ناوچە دابڕێنراوەکان بگەڕێنەوە باوەشی نیشتیمان. پێویستە مەخموور، زومار، شنگال، خانەقین بگەڕێنینەوە، نابێت هیچ بستێکی ئەم خاکە لەژێر دەستی داگیرکەردا بمێنێت."
