خه‌ڵكی به‌سره بۆ سوودانی: به‌غدا مافمان ده‌خوات و بیر له جێگره‌وه‌ی دیكه ده‌كه‌ینه‌وه
خه‌ڵكی به‌سره بۆ سوودانی: به‌غدا به عه‌قڵیه‌تی ناوه‌ندگه‌را مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كات
سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ به‌سره به مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی پاڵاوگه‌یه‌كی نه‌وت، هه‌ر زوو له لایه‌ن خه‌ڵكی شاره‌كه به تایبه‌تی شاره‌زایان و چالاكوانانه‌وه ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ی توند بووه‌وه و ڕایانگه‌یاندووه، قسه و كرده‌وه‌ی یه‌ك نییه و به دووفاقی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی به‌سره ده‌كات.
شه‌ممه، 25ـی تشرینی یه‌كه‌می 2025، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی شوعه‌یبییه، سه‌ردانی پارێزگای به‌سره‌ی كرد. وه‌ك گوتراوه پاڵاوگەکە ڕۆژانه 107 به‌رمیل نه‌وت ده‌پاڵێوێت.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی سوودانی بۆ به‌سره، هه‌ر زوو له لایه‌ن چالاكوانان و شاره‌زایانی بواره جیاجیاكان به تایبه‌تی بواری ئابووری و سیاسیی ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ی توند بووه و ڕایگه‌یاندووه، سه‌ردانه‌كه‌ی خێر ناداته‌وه. هه‌روه‌ها گوتوویانه، سوودانی به پێوانه‌ی بانێك و دوو هه‌وا له‌گه‌ڵ شاره‌كه‌یان مامه‌ڵه ده‌كات و سیاسه‌تێكی دووفاقییانه له به‌رانبه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌ی و ده‌وڵه‌مه‌ندیی شاره‌كه‌یان په‌یڕە‌و ده‌كات.
ژماره‌یه‌ك له چالاكوانان و شاره‌زایانی بواره جیاجیاكان به تایبه‌تی بواری ئابووری و سیاسیی به‌سره له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك كۆمێنتیان بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی سوودانی بۆ شاره‌كه‌یان هه‌بووه و ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، بەسرە کە سێ لەسەر چواری نەوت و غازی عێراق بەرهەم دەهێنێت و ساڵانە بە زیاتر لە 100 ترلیۆن دینار بودجەی عێراق دابین دەکات، ئەم ساڵ یەک دیناریشی لە بودجەی گەشەپێدانی هەرێمه‌كان و پترۆدۆلار وەرنەگرتووە، تەنانەت لە مانگی ئابی ڕابردووەوە داهاتی دەروازە سنوورییەکانی خۆیشی وەرنەگرتووە، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵكوو به‌سره كه به پایته‌ختی ئابووریی عێراق داده‌نرێت و ده‌وڵه‌مه‌ندترین شاری عێراقه، به‌ڵام دانیشتووانه‌كه‌ی به‌شیان هه‌ڵمژینی دووكه‌ڵ و ژەهری كارگه و پاڵاوگه‌كانی نه‌وت و غاز و خواردنه‌وه‌ی ئاوی پیس و سوێره.
چالاكوانان و شاره‌زایانی بواره جیاجیاكان به تایبه‌تی بواری ئابووری و سیاسیی به‌سره، سه‌رنجیان بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، به‌و مامه‌ڵه سیاسییانه‌ی حكوومه‌ت ده‌یكات، ناهاوسه‌نگییه‌كی گه‌وره و قووڵ له نێوان ناوه‌ند و پارێزگا به‌رهه‌مهێنه‌راندا هه‌یه.
لە یاسای پترۆدۆلاردا هاتووە کە پارێزگاکانی بەرهەمهێنەری نەوت و گاز، ڕێژه‌ی 5%ـی داهاتەکانیان پێ ده‌درێت، هاوكات له‌گه‌ڵ شایسته‌كانی گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمه‌كان، به‌ڵام ئه‌م یاسایه له دوای په‌سندكردنی له ساڵی 2010ـوه، كێشه‌ی بۆ دروست بووه، له كاتێكدا خودی وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵ له داتاكانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، بەسرە ڕۆژانە نزیکەی سێ ملیۆن بەرمیل نه‌وت بەرهەم دەهێنێت، کە دەکاتە سێ لەسەر چواری کۆی نه‌وتی بەرهەمهێنراوی عێراق، لەکاتێکدا داهاتەکەی نزیکەی 80%ـی بودجەی فیدراڵی پێک دەهێنێت، کە ساڵانە بە زیاتر لە 100 ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت.
پارێزگای به‌سره و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای ئه‌و شاره و ته‌واوی لایه‌ن و فراكسیۆنه‌كانی ناو ئه‌نجوومه‌نه‌كه و شاره‌زیان و چالاكوانانیش جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه، پارێزگاکەیان سه‌ره‌ڕای زۆری ئه‌م قه‌باره‌یه له داهاته‌كانی، به‌ڵام له سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌وه ته‌نانه‌ت یه‌ك دیناری له بودجه‌ی گشتی بۆ ساڵی 2025 و ته‌نانه‌ت پترۆدۆلار و گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمه‌كان وه‌رنه‌گرتووه، كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور و یاسایه، له‌و كاته‌ی پارێزگاكه ئه‌و هه‌موو داهاته ده‌داته ناوه‌ند، به‌ڵام ناوه‌ند وه‌كوو حكوومه‌ت یه‌ك دینار به پارێزگاكه ناداته‌وه.
پارێزگای به‌سره و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای ئه‌و شاره و ته‌واوی لایه‌ن و فراكسیۆنه‌كانی ناو ئه‌نجوومه‌نه‌كه و شاره‌زیان و چالاكوانانی به‌سره جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، کێشەکە لە دەقه یاساییه‌كاندا نییە، بەڵکوو په‌یوه‌ندی به نه‌بوونی سیسته‌مێكی دادپه‌روه‌رانه‌ی كارگێڕیی هه‌یه له ناوه‌ند، كه تا ئێستا له بری سیسته‌م، عه‌قڵێكی سیاسیی ناوه‌ندگه‌را به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، هه‌ر بۆیه به‌سره له بری ئه‌وه‌ی گه‌شه‌ی پێ بدرێت، له لایه‌ن ناوه‌نده‌وه سزا ده‌درێت.بەسرە جگە لە دۆسیەی نەوت، دوو كێشه‌ی دیكه‌ی دارایی هه‌یه، كه یه‌كێكیان په‌یوه‌سته به داهاتی دەروازە سنوورییەکان کە زۆرترین داهات له سنووره‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌ی عێراق كۆ ده‌كرێته‌وه و به پێی سه‌رچاوه‌كانی پارێزگاكه‌ش، له‌وه‌ته‌ی مانگی ئابی ئه‌م ساڵه‌وه، یه‌ك دیناری بۆ نه‌گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه.
به‌رپرسان و شاره‌زایانی پارێزگاكه ده‌ڵێن، داهاتی دەروازەکانی شەلەمچە، ئوم قەسر و سەفوان مانگانە بە زیاتر لە دوو ترلیۆن دینار مەزەندە دەکرێت، کە دەکرا بەشدار بێت لە چارەکردنی قەرزە ناوخۆییەکان و دابینکردنی دارایی پرۆژە ژێرخانییەكان كه وەستاون، بەڵام حكوومه‌تی ناوه‌ند سه‌رجه‌م ئه‌و داهاتانه‌ی له لای خۆی گل داوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وای كردووه، به‌سراییه‌كان هیچ متمانه‌یان به حكوومه‌تی ناوه‌ند نه‌مێنێت.
هەر چەندە بەسرە پایتەختی ئابووری عێراقە بەهۆی هەڵکەوتەی دەریایی و دەرچەی باشووری بۆ کەنداو، بەڵام کاریگەریی کارگێڕییەکەی سنووردارە. بڕیارە داراییە گەورەکان لە بەغدا دەدرێن و پرۆژەکانی وەبەرهێنان لە لایەن وەزارەتە فیدراڵیەکانەوە بەڕێوە دەبرێن، ئەمەش وای کردووە پارێزگاکە نەتوانێت پلانی خۆی دابڕێژێت یان سامانەکانی بەڕێوەببات.
شرۆڤەکاران پێیان وایە ئەم سنووردارکردنە ئیدارییە یەکێکە لە هۆکارەکانی نەبوونی گەشەپێدان، بەو پێیەی پرۆژەکان بە ناوەندگەرایی لە ڕادەبەدەر بەڕێوە دەبرێن کە کات و سەرچاوە بەفیڕۆ دەدات. ئه‌وان ده‌ڵێن: "بەسرە نموونەیه‌كی زیندووی شکستی ئیدارییە لە وەبەرهێنانی زیادەی نەوت، چونکە دەوڵەت وەک هەرێمێکی بەرهەمدار مامەڵەی لەگەڵدا ناکات، بەڵکوو وەک خەزێنەیەکی دارایی بۆ ته‌واوی پارێزگاکان مامەڵەی لەگەڵ دەکات".
سەردانەکەی سەرۆک وەزیران بۆ بەسرە دوای زنجیرەیەک بەڵێنی حکوومەت دێت بۆ کاراکردنی تەرخانکردنی پترۆدۆلار و تەرخانکردنی بڕی 3 ترلیۆن دینار بۆ گەشەپێدانی پارێزگا بەرهەمدارەکان، بەڵام شارەزایان دەڵێن، واقیعی دارایی بە هۆی فشاری کورتهێنان، دووفاقی و دووانەیی بڕیاردان لە نێوان وەزارەتە فیدراڵی و ناوخۆییەکاندا ئاستەنگێكی گه‌وره‌یه.
شرۆڤەکاران هۆشداریی دەده‌ن و پێیان وایه ئه‌م ناوه‌ندگه‌راییه داراییه‌ی به‌غدا، وا ده‌كات به‌سراییەکان بیر له مۆدێلێكی نوێ و سه‌ربه‌خۆتر بكه‌نه‌وه له ڕووی ئابوورییه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پارێزگاكه‌یان.
داتا‌کان ئاماژە بەوە دەکەن کە پارێزگای بەسرە سەرەڕای ئەوەی سەرچاوەی سەرەکی داهاتی نەوتە لە عێراق، بەڵام هێشتا بە دەست خراپی خزمەتگوزارییەکان و دابەشکردنی نایەکسانی داهاتەکانەوە دەناڵێنێت. پارێزگاکە کە بودجەی فیدراڵی دابین دەکات، ڕووبەڕووی کێشەی ژینگەیی و ئابووری کەڵەکەبوو دەبێتەوە، لە پیسبوونی ئاو و هەواوە تا تێکچوونی ژێرخانی ئابووری و دواکەوتنی پرۆژە ناوخۆییەکان.
