مارک ساڤایا: نههێشتنی گرووپه چهكدارهكانی عێراق كاری لهپێشنهمانه
نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ عێراق، جەختی لەوە کردەوە، ئەمەریکا پشتگیری لە حکوومەتێكی سەربەخۆ لە عێراق دەکات. گوتیشی: نەهێشتنی گرووپە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە کاری لەپێشینەمانە.
یەکشەممە 26ـی تشرینی یەکەمی 2025، مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ عێراق، بە ڕۆژنامەی سەندەی تایمزی بەریتانی ڕاگەیاندووە، پەیوەندیی نێوان ئەمەریکا و عێراق هەستیارە، لەگەڵ هەموو لایەنەکانی نێو ئەو وڵاتە کار دەکەین بۆ ئەوەی ببێتە هاوبەشێکی ڕاستەقینەی ئەمەریکا.
نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ عێراق، جەختی لەوە کردەوە، ئەمەریکا پشتگیری لە حکوومەتێکی سەربەخۆ لە عێراقدا دەکات.
هاوکات گوتیشی: هەنگاوی لەپێشینەمان لە عێراق، نەهێشتنی گرووپە چەکدارە لە یاسا دەرچووەکانن.
یەکشەممە 19ـی تشرینی یەکەمی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، مارک ساڤایای وەک نێردەی تایبەتی وڵاتەکەی بۆ عێراق دەستنیشان کرد.
ترەمپ ستایشی ساڤایای کردبوو و گوتوبووی: "تێگەیشتنی قووڵی مارک لە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمەریکا، یارمەتیدەر دەبێت لە پێشخستنی بەرژەوەندییەکانی گەلی ئەمەریکا."
