دوو کەس بەتۆمەتی دزیەکەی مۆزەخانەی لۆڤەر دەستگیرکران

مۆزەخانەی لۆڤەر
مۆزەخانەی لۆڤەر

حکوومەتی فەرەنسا دەستگیرکردنی دوو کەسی بەتۆمەتی دزیەکەی مۆزەخانەی لۆڤەری پاریس دەستگیر کرد کە تێیدا خشڵی گرانبەهای سەردەمی پاشایەتییان بە بەهای 102 ملیۆن دۆلار دزیبوو.

میدیاکانی فەرەنسا ئاشکرایان کرد، یەک لە تۆمەتبارەکان لەنێو فڕۆکەخانەی شارل دیگۆلی پاریس دەستگیرکراوە، ئەوەی دیکەش هەر لەنێو پاریس دەستگیرکراوە.

ڕۆژی 19ـی تشرینی یەکەمی 2025، چەند کەسێک چوونە نهۆمی یەکەمی مۆزەخانەی لۆڤەر و چەند پارچە ئەڵماسێک و خەناوکە پارچە خشڵێکی گرانبەهای سەردەمی پاشایەتییان دزی کە بەهاکەی 102 ملیۆن دۆلارە، لەنێوانیشیاندا ئەو دیارە گرانبەهایەی ناپلیۆن پۆناپارتی تێدابوو کە پێشکەشی هاوسەرەکەی(ماری لویس)ـی کردبوو.

 
Fly Erbil Advertisment