کاروان هەورامی: پارتی هێزی خۆی لە ئاوەدانی و پێشكهوتنی كوردستان دەبینێتهوه
بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەکانی ئاو لە وەزارەتی کشتوکاڵ، ئاماژە بەوە دەکات، پرۆژەی فریاگوزاریی ئاوی خێرای هەولێر، لە ساڵێکدا دیزاین کرا و دەستی پێکرا و تەواویش کرا، تەنانەت كارهكانی بۆ کاتژمێرێکیش نهوهستا و شهو و ڕۆژ كاری تێدا دهكرا.
کاروان سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەکانی ئاو لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە، 27ـی تشرینی یەکەمی 2025، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند: لە ساڵێکدا پرۆژەی ستراتیژیی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر دیزاین کرا و جێبەجێ کرا و تەواو کرا، کەس نەیتوانی بۆ کاتژمێرێک کارەکە ڕابگرێت.
هەروەها گوتی: لە لایەکی دیکەوە مانگی ئابی ساڵی رابردوو لەژێر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیران بڕیار درا لێکۆڵینەوەیەک له بارهی هەڵەبجە بکەین بۆ ئەوەی ناوچەکە بە شێوەیەکی ڕیشەیی پێش بخرێت و هەر بۆیە بەدواداچوون بۆ ژمارەیەک پرۆژە کرا، یەکێک لەوانە، پرۆژەی کۆڕنیش و ئاودێریی گەنجان _ زەڵم بوو.
