مهسرور بارزانی: بەرهەمی گازمان گهیاندووهته دوو هێنده
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە میانی پێشکەشکردنی گوتارێک وێڕای بەخێرهاتنی ئامادەبووان، ئاماژەی بەوە دا، سوپاس بۆ خودا ئەو دەرفەتەی بە ئێمە دا ئەو پرۆژانە جێبەجێ بکەین و بیخەینە خزمەتی خەڵکی کوردستان.
باسی لەوەش کرد، خزمەتگوزاریی زیاتر بۆ خزمهتكردنی هەرێمی کوردستان پێشكهش دەکەین، حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەبەرهێنانی زیاتری لە کەرتی گازدا کرد لەگەڵ کۆمپانیای دانا گاز و کۆمپانیای کار، ئێستا بەرهەمی گاز گەیشتووەتە دوو بەرانبەری جاران، ئەمەش هاوکاری زیاترمان دەکات لە دابینكردنی کارەبای زیاتر.
