ئێران فڕۆکەی سیمورغی دروست کرد
سەرۆکی دامەزراوەی فڕۆکەوانی مەدەنی ئێران ڕایگەیاند، گەشتی تاقیکاری فڕۆکەی "سیمورغ" کە دروستکراوی ناوخۆی ئێرانە، بە ئامانجی جێبەجێکردنی مەرج و ڕێکارەکانی پەیوەست بە وەرگرتنی بڕوانامەی شایستەی فڕین (شیاوبوون بۆ فڕین) لە دامەزراوەی فڕۆکەوانی مەدەنی دەستی پێکرد.
حوسێن پورفەرزانە، سەرۆکی دامەزراوەی فڕۆکەوانی مەدەنی ئێران لە ڕێوڕەسمی فڕینی فڕۆکەکەدا ڕایگەیاند: فڕۆکەی سیمورغ بە توانای ناوخۆیی و لێهاتوویی گەنجانی شارەزای تەکنیک و دیزاینکردنی فڕۆکە بەرهەم هێنراوە کە ئاماژەیە بۆ گەشەسەندنی پێگەی زانستی و تەکنیکی ئێران.
ڕاشیگەیاند: لە جیهاندا کەمتر لە 20 وڵات توانای دیزاین و دروستکردنی فڕۆکەیان هەیە، کە ئێران بە دروستکردنی ئەم فڕۆکەیە یەکێکە لەو وڵاتانە.
فڕۆکەی سیمورغ لە ماوەی 15 ساڵدا دروست کراوە و لە دوو بزوێنەر بە توانا ئهسپ 2500 پێکهاتووە و کێشی لە کاتی فڕیندا 21،500 کیلۆگرامە و توانای هەڵگرتنی 6000 کیلۆگرامی هەیە.
