ههولێر.. پێنج تۆمەتبار بە تاوانی کوشتنی سێ کەس دەستگیر کران
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش و بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنن، پێنج تۆمەتباریان دەستگیر کردووە، كه سێ تاوانی کوشتنیان ئەنجام داوە.
سێشەممە 28ـی تشرینی یەکەمی 2025، هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ڕایانگەیاند: دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە سێ کات و شوێنی جیاواز چەند ڕووداوێکی کوشتن لە شاری هەولێر و دەوروبەری ڕوویان دا، لەسەر ئەم بابەتە، تیمەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتیب ئاسایشی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیب پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لێكۆڵینهوهكانیان دهست پێكرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر و دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگای هەولێر، پێنج تۆمەتبار بە ناوەکانی (ع ، ع ، ع) و (ع ، ع ، ع) دهستگیر كراون و کاری شوفێری دەکەن لە نێوان هێڵی (بەغداد/هەولێر) لەسەر کار کردن کێشە لە نێوان چەند شوفێرێک و تۆمەتباران دروست بووە لە نزیک بازگەی شێراوە، سەر ئەنجام بووەتە هۆی کوژرانی هاووڵاتییەک بە ناوی (موئەیەد عەبدوڵڵا عەلیاوەیی)، کە وەک ناوبژیوان لە ناو کێشەکەدا بووە.
هەروەها تۆمەتبار ( أ ، هـ ، ح) لە ڕێکكەوتی 27ـی 10ـی 2025، لە بازاڕی کۆتری سەلام لە شاری هەولێر لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی هاووڵاتی (یووسف دەهلەوی) کوشتووە، کە پێشتر هاوڕێی یەکدی بوونە.
له بهشێكی دیكهی ڕاگهیهنراوهكهدا ڕاشیانگەیاندووە، تۆمەتباران ( ج ، م ، م) و ( م ، م ، م) کە خەڵکی سووریان لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی لەگەڵ هاووڵاتییەکی دیكهی سووری بە ناوی (شاهین حوسێن) کێشە لە نێوانیان دروست بووە و کوژراوە، بۆیە تۆمەتبارانی ناوهاتوو، ڕێکاری یاساییان بەرانبەر گیراوەتەبەر.
