دانیشتووانی به‌غدا: حكوومه‌ت سه‌وازیی ناهێڵێت و شاره‌كه‌مان ده‌كاته بیابان
له كاتێكدا له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام له لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه گرنگی به زیادكردنی سه‌وزایی ده‌درێت، به‌ڵام له عێراق دۆخه‌كه پێچه‌وانه‌یه و حكوومه‌تی عێراق نه‌ك هه‌ر گرنگی به سه‌وزكردنی شاره‌كانی نادات، به‌ڵكوو تا دێت ڕێژه‌ی سه‌وازیی كه‌م ده‌كاته‌وه و به‌غدای پایته‌ختیش قوربانییه‌كی هه‌ر دیاریی ئه‌م دۆخه‌یه.
عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی به توندی كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی له ناوه‌ڕاست و خواروو بووه‌ته بیابان و دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه ڕۆژانه گله‌یی له خراپی بارودۆخ و گوزه‌رانیان ده‌كه‌ن، كه له ئه‌نجامی ئه‌و كاره‌ساته سروشتییه‌دا به‌سه‌ریاندا هاتووه، له لایه‌كی دیكه‌ش له پلان و سیاسه‌تی حكوومه‌ت نیگه‌رانن و متمانه‌یان نییه هاوكارییان بكات و سنوورێك بۆ ئه‌و كاریگه‌رییانه دابنێت و پێیان وایه حكوومه‌ت له بری دانانی سنوورێك بۆ ئه‌م دۆخه، كه‌چی تا دێت ڕێژه‌ی سه‌وزایی كه‌م ده‌كاته‌وه.
چوارشه‌ممه، 29ـی تشرینی یه‌كه‌می 2025، میدیا عێراقییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، حكوومه‌ت بڕیاری داوه پاركی زه‌وڕا كه یه‌كێكه له پاركه گه‌وره و سه‌ره‌كییه‌كانی به‌غدا و یه‌كێكه له‌و شوێنانه‌ی خه‌ڵك له وه‌رزه جیاوازه‌كاندا به‌تایبه‌تی له وه‌رزی هاویندا هه‌ناسه‌یه‌كی تاڕاده‌یه‌ك پاكی لێ هه‌ڵبمژن و پشووی لێی بده‌ن، نه‌یهێڵێت و بۆ یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون بیگۆڕێت.
دانیشتووانی به‌غدا به میدیا عێراقییه‌كانیان گوتووه، حكوومه‌ت له كاتێكدا ئه‌م بڕیاره‌ی داوه، كه هیچ پلانێكی ستراتیژیی ژێرخانی بۆ سه‌وزكردنی به‌غدا و شاره‌كانی دیكه نییه. گوتووشیانه، حكوومه‌ت كه له ژێر كۆنترۆڵی كه‌س و لایه‌نه ده‌ستڕۆیشتووه‌كانه، ئه‌م جۆره بڕیارانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وان ده‌رده‌كات و سه‌وازیی ناهێڵێت و شاره‌كه‌یان ده‌كاته بیابان.
چاودێرانیش به میدیا عێراقییه‌كانیان گوتووه، ئه‌وه‌ی له‌و ناوچانه‌ی به‌غدا ڕوو ده‌دات، پێشێلكردنی بڕیاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه كه ڕێگه له تێكدانی باخچه و ناوچه سه‌وزاییه‌كان ده‌گرێت، به‌ڵام تێكدانیشیان به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر كه‌سانی ده‌ستڕۆیشتوو ناشكێت و ناتوانێت ڕێگه له پرۆژه به‌رژه‌وه‌ندخوازه‌كانیان له‌سه‌ر حیسابی موڵكی گشتیی بگرێت، به‌مه‌ش به‌غدا ده‌بێته بیابان.
ڕێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به ژینگه و سه‌وزایی له عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ڕێژەی سەوزایی لە بەغدا ته‌نیا 4.5%ـه، له كاتێكدا له هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ڕێژه‌یه 20%ـه و هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بۆ زیادكردنی ئه‌م ڕێژه‌یه‌یه، به‌تایبه‌ت كه پلانی پشتێنه‌ی سه‌وزایی بۆ چاندنی حه‌وت ملیۆن داری زه‌یتوون و فستق له هه‌ولێر چووه‌ته واری جێبه‌جێكردنه‌وه.
