بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر سەردانی شارۆچکەی کۆیەی کرد

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، سەردانی شارۆچکەی کۆیەی کرد و لەگەڵ ئەفسەران و کارمەندانی پۆلیسی سنوورەکە کۆبووەوه‌. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 30ـی تشرینی یەکەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ کامیل بەرزنجی، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، سەردانی شارۆچکەی کۆیەی کرد و لەلایەن سەرۆکی دادگای لێکۆڵینەوەی کۆیە و بەرپرس و ئەفسەرانی پۆلیس پێشوازی لێکرا. سەردانەکە بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاشنابوون بوو بە ئەفسەران و کارمەندانی پۆلیس لە سنووری شارۆچکەی کۆیە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە، یەکێک لە ئامانجەکانی سەردانەکە، گوێگرتن بووە لە داواکاری و پێشنیازەکان و هەماهەنگیی زیاتر لەگەڵ دادگا و هێزە ئەمنییەکانی سنوورەکە و هەروەها بەدەنگەوەچوونی داواکاریی هاووڵاتییانی سنوورەکە و جێبەجێکردنی بڕیاری دادوەر بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment