وەزارەتی بەرگریی تورکیا: چاودێری تێکەڵکردنەوەی سوپای سووریا و هێزەکانی هەسەدە دەکەین
 
                        وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاندووە: هێزەکانی سوپای وڵاتەکەی بەردەوامن لە ڕاهێنان، ڕاوێژکاری پشتیوانی تەکنیکی بۆ سوپای سووریا.
سەرچاوەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیا بە رۆژنامەنووسانییان ڕاگەیاندووە، بە داواکاریی حکوومەتی سووریا، هێزەکانیان بەردەوام دەبن لە ڕاهێنان و ڕاوێژکاری و پشتیوانی تەکنیکی بە ئامانجی بەرزکردنەوەی توانای بەرگری سوپای سووریا.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، تورکیا بە وردی چاودێری پرۆسەی تێکەڵکردنی هێزەکانی هەسەدە بە سوپای سوریا دەکەن.
هاوکات ڕاگەیەنراوەکە پڕۆسەی چەکدانان و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بە وردی لەلایەن دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی تورکیاوە چاودێری دەکرێت.
هەروەها پێشتریش وەزارەتی بەرگریی تورکیا، تێکەڵکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەگەڵ سوپای سووریا بە پێویست ناو برد و داوای کرد، ئەم پرۆسەیە بە زوویی جێبەجێ بکرێت.
