بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە سەرۆکی کۆڵۆمبیا ناتوانێت لەکاتی خۆیدا مووچە وەربگرێت
 
                        تیمی پارێزەرانی گۆستاڤۆ پێترۆ،سەرۆکی کۆڵۆمبیا ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردووەتەوە و تیایدا باس لەوەدەکەن، بەهۆی سزا داراییەکانی ئەمریکاوە، سەرۆکی کۆڵۆمبیا کێشەی بۆ دروستبووە لە وەرگرتنی مووچەی سەرۆکایەتی و کارتە بانکییەکانی کارناکەن.
تیمی پارێزەرانی سەرۆکی کۆڵۆمبیا باسیان لەوەکردووە، ئەو کۆمپانیایانەی کارتی بانکیان بۆ گۆستاڤۆ پێترۆ دروستکردووە، پابەندن بە سیاسەتەکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە، ئەمەش وایکردووە سەرۆکی کۆڵۆمبیا نەتوانێت مووچەکەی لە هەژماری خۆی ڕاکێشێت، ئەم کێشەیە رووبەڕووی ئەندامانی خێزانەکەشی بووەتەوە.
هاوکات ئەوەش خراوەتەڕوو، هەفتەی ڕابردوو بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە، سەرۆکی کۆڵۆمبیا نەیتوانیوە سووتەمەنی بکاتە فڕۆکەکەی لە ئیسپانیا.
