لیڤەرپوول بڕیاری کۆتایی لە بارەی دوورخستنەوەی ئارنی سلۆت دەدات

لیڤەرپوول بڕیارێکی کۆتایی لەبارەی داهاتووی ڕاهێنەرەکەی، ئارنێ سلۆت دا دوای ئەوەی بە سێ گۆڵی بێ وەڵام بەرانبەر کریستاڵ پاڵاس لە جامی کاراباو کرایە دەرەوە، ئەمەش شەشەمین شکست بوو لە حەوت یاریی ڕابردوودا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان.

پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی پریمەرلیگ، لیڤەرپوول، بە سەرپەرشتی سلۆتدا، ماوەیەکی ناهەموار بەسەر دەبات، بەو پێیەی یانەکە چوار یاریی یەک لە دوای یەکی لە خولەکەدا دۆڕاندووە و بۆ پلەی حەوتەم لە ڕیزبەندییەکە دابەزیوە، بە جیاوازی حەوت خاڵ لەگەڵ ئارسناڵی پێشەنگ.

ئەنجامە کارەساتبارەکانی لیڤەرپوول ئێوارەی چوارشەممە لە جامی کاراباو بەردەوام بوون، کاتێک یانەکە بە زۆربەی یاریزانە یەدەگەکانەوە بە ئەنجامی 3-0 لە یاریگای خۆیدا بەرانبەر کریستاڵ پاڵاس دۆڕا.

سلۆت 10 گۆڕانکاری لە پێکهاتەی ئەو یارییەدا کرد کە کۆتایی هەفتە بەرانبەر برێنتفۆرد دۆڕابوو، بەڵام یانەکە نەیتوانی لەگەڵ ڕکابەرەکەیدا بمێنێتەوە.

سەرەڕای تووڕەیی هاندەران کە 63%یان لە ڕێگەی ئەکاونتی "Anfield Watch" دەنگیان داوە کە داهاتووی سلۆت لە مەترسیدایە، ئاژانسی بی بی سی دووپاتی کردەوە،  کارگێڕی لیڤەرپوول هەرگیز بیری لە دوورخستنەوەی ڕاهێنەرەکە نەکردووەتەوە و یانەکە "لە ناوخۆدا ئارامە و بڕیاری پەلە نادات".

لە ڕاپۆرتی بی بی سی بەریتانیدا هاتووە: "لیڤەرپوول یانەیەکی هێمنە و بڕیاری هەستیارانە نادات، بە تایبەتی لەگەڵ ڕاهێنەرێک کە وەرزی ڕابردوو سەرکردایەتی یانەکەی کرد بۆ بردنەوەی خولەکە، کارگێڕییەکە لە گۆڕانکارییە گەورەکانی هاوین تێدەگات و سوورە لەسەر ئەوەی کە کاتی پێویست بە سلۆت بدات بۆ هاوسەنگکردنەوە."

لیڤەرپوول خۆی بۆ چەند یارییەکی قورس لە هەفتەکانی داهاتوودا ئامادە دەکات، چونکە لە پریمەرلیگدا ڕووبەڕووی ئەستۆن ڤێلا و مانچستەر سیتی دەبێتەوە، پاشان لە چامپیۆنزلیگدا ڕووبەڕووی ڕیاڵ مەدرید دەبێتەوە لەو ماوەیەدا کە ڕەنگە تایبەتمەندییەکانی وەرزی دووەمی لەژێر سەرکردایەتی ئارنێ سلۆت دیاری بکات.

 
Fly Erbil Advertisment