هاووڵاتیان سوپاسی سەرۆکی حکوومەت دەکەن بۆ دروستکردنی دووسایدی حاجی ئۆمەران
ئه‌مرۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی دووسایدی حاجی ئۆمه‌رانی کردەوە، پڕۆژه‌كه بە گوژمەی 35 ملیار و 150 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لەلایەن کۆمپانیای نۆرسلایت لیڤینگەوە جێبەجێ کراوە.
درێژی دووسایدەکە دوو کیلۆمەتر و نیوە و بە ستانداردێکی جیهانی دروستکراوە کە پێکدێت لە ئاوەڕۆ و دانانی تۆڕی ئاوی خواردنەوە و دانانی تۆڕی ڕووناکی و هێڵی خزمەتگوزاریی و پارکینگ و قیڕتاوکردن و نیشانەکانی هاتوچۆ.
هەروەها گرنگی دراوە بە چاندنی نەمام کە زیاتر لە هەزار دار لەسەر شۆستەکان چێندراوە و 170 کورسی دوو نەفەری و 170 تەنەکەی خۆڵ داندراوە، لەلای ڕاستی شەقامەکە 200 دیواری ڕاگر دروستکراوە بۆ نەهێشتنی مەترسی داڕووخان.
سەرەڕای ئاڵانگارییەکان و سەختی شوێنەکە و کەشوهەوا و دوورەدەستی و هاتوچۆی زۆر لەسەر ڕێگاکە، کۆمپانیای نۆرسڵایت لیڤینگ توانی لە کاتی خۆیدا و بە سەرکەوتوویی و بە گەرەنتی مانەوەی 50 ساڵ ئەم پڕۆژەیە تەواو بکات.
كۆتایی به‌كاره‌كانی هێنراوه، یه‌كێك له‌گرنگترین ڕیگاوبانه‌كانی ناوچه‌كه‌یه، دووسایدی شاره‌دێی حاجی ئۆمه‌رانه، پێشتر ڕیگاكه یه‌كساید بوو، ئێستا كراوه‌ته دووساید و به‌رینی ڕێگاكه 25 مەترە، به‌ته‌واوبوونی دانیشتوانی شاره‌دێیه‌كه و ناوچه‌كه له‌ئاریشه‌یه‌كی به‌رده‌وام ڕزگاریان بوو.
ئه‌حمه‌د محەممەد، هاووڵاتی بەکوردستان24ـی ڕاگەیاند، دەستخۆشی لەو کەسە دەکەم کە ئەم پرۆژەیەی دروست کردووە، گوتیشی: جاران خەڵک لەبەر قوڕ و ناخۆشی شەقامەکە کە یەکساید بوو تووشی گرفت دەبوو، کێشە و قەرەباڵغی دروست دەبوو.
مسته‌فا حه‌مه‌ده‌مین، هاووڵاتی، دەڵێت: پێشتر لە زستانان کە بەفر دەباری جاری وابووە دوو تا سێ کاتژمێر گیرمان دەخوارد، خەڵک هەبووە نەخۆشی پێبووە مەترسی دەکەتە سەر ژیانی، بەڵام ئێستا سوپاس بۆ خوا، ئێستا ڕێگاکە کراوەتە دووسیاد، سوپاسی سەرۆکی حکوومەت دەکەین بۆ کردنی ئەم پرۆژەیە.
ره‌حیم وسو، هاووڵاتی باسی لەوەکرد، ئەم پرۆژە جوان و گرنگە، پێشتر سیمایەکی وای نەبوو کە شارەدێکەمان شانزای پێوە بکات، بەڵام ئێستا سیمای شارێکی خنجیلانەی پێوە دیارە، دەستخۆشی لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین.
ئێره سارترین شاره‌دێی هه‌رێمی كوردستانه، له‌جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی دووساید ڕه‌چاوی كه‌شوهه‌وا كراوه.
جوتیار كاكه‌یی، ئه‌ندازیاری سه‌رپه‌رشتیار گوتی: پێش ئەوەی دەست بە پرۆژەکە بکەین، دیزاین و پلانەکانی پرۆژەکە بەپێی هەلومەرجی کەشوهەوای ئێرە بەرنامەی بۆ داڕێژراوە و دیزاین کراوە، بەتایبەت قیڕتاوکردنەکەی کە تێستی PGـی بۆ کراوە، توانای بەرگەگرتنی 70 پلەی سیلیزی گەرمی و 20 پلەی ژێر سفر دەگرێت.
پڕۆژه‌ی دووسایدی حاجی ئۆمه‌ران درێژیه‌كه‌ی دووكیلۆمه‌تر و نیوه‌و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بڕی 35 ملیار و 150 ملیۆن دیناری بۆته‌رخانكراوه، ئاوه‌ڕۆ و تۆڕی ئاوی خوارنه‌وه و ڕووناكی و وه‌ستانی ئۆتۆمۆبێلیشی بۆ جێبه‌جێكراوه.