پشتیوان سادق: پارتی لە سنووری مەخموور سەرکەوتنێکی گەورە بەدەستدەهێنێت
بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە هەولێر، داوای لە دەنگدەران و جەماوەری پارتی کرد لە سنووری مەخموور ڕۆژی دەنگدان بە گڕوتینەوە بچنە سەر سندووقی دەنگدان و دەنگ بە لیستی 275 پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن.
پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە هەولێر، ئەمڕۆ سێشەممە، 4ـی تشرینی دووەمی 2005، لە کاتی بەڕێوەچوونی بانگەشەی پارتی لە مەخموور، ڕایگەیاند: جەماوەری پارتی هێزی لە بن نەهاتووی حزبەکەمانن، شانازی دەکەین ئەم جەماوەر و کەسایەتییانە لەو سنوورە هەن.
هەروەها گوتی: دڵنیانین بە پاڵپشتی ئێوە، پارتی لەو سنوورە سەرکەوتنێکی گەورە بەدەستدەهێنێت، هەرچەند دەنگەکانی پارتی زیاتر بێت گرەنتی دیموکراسی و دەستوور زیاتر دەبێت، هەروەها ئارامی و ئاسایش بۆ سنوورەکە دەگەڕێتەوە.
بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە هەولێر، داوای لە جەماوەری پارتی کرد، ڕۆژی دەنگدان هەموولایەک بەیەکەوە بچنە سەر سندووقی دەنگدان و دەنگ بە لیستی 275 پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن.
11ـی تشرینی دووەمی 2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
