سیروان بارزانی: عێراق پاره‌ی كوردستان ده‌خوات و بۆ خۆی پڕۆژه‌ی پێده‌كات
ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی ئاماژەی بەوە دا، پارتی قه‌ڵغان و داكۆكیكاری كوردستانه و سازش ناكات، به‌ڵام به‌غدا هه‌وڵ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه بۆ سازشكردن ده‌دات.
سیروان بارزانی، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە میانی بەشداری لە بەرنامەی باسی ڕۆژی کوردستان24، کە ژینۆ محەممەد پێشکەشی دەکات گوتی: پارتی داوای دیموكراسییه‌ت و پێكه‌وه‌ژیان ده‌كات، بەڵام ده‌ستوور بۆ كورد جێبه‌جێ نه‌كراوه و عێراقیش پاره‌ی كوردستان ده‌خوات و پرۆژه‌ی پێده‌كات بۆیە گرنگه دەنگدەرانی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش ده‌نگ بە پارتی بدەن، بۆ ئه‌وه‌ی به به‌هێزییه‌وه به‌ره‌و جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور بچین.
جەختی لەوە کردەوە، پارتی نوێنه‌رایه‌تیی كوردستان له به‌غدا ده‌كات و حزبەکە ئامرازێكه بۆ ئازادبوونی كوردستان. گوتیشی: سه‌ركردایه‌تیی پارتی ڕۆژێكیش له گه‌له‌كه‌ی دانه‌بڕاوه.
ئەو ئەندامەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی، ئاماژەی بەوە کرد، پارتی قه‌ڵغان و داكۆكیكاری كوردستانه و سازش ناكات، به‌ڵام به‌غدا هه‌وڵ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه بۆ سازشكردن ده‌دات.
لە بارەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سیروان بارزانی، ڕایگەیاند: ئه‌وه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م له‌و قه‌یرانه ئابوورییه‌دا كردوویه‌تی، موعجیزه‌یه، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی بۆمان دروست ده‌كرێن، هێشتاش ئیره‌ییمان پێ ده‌برێت.
هه‌روه‌ها دووپاتیشی کردەوە، ده‌ستكه‌وته‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم به سه‌ركردایه‌تیی پارتی وای كردووه، لایه‌نه‌كان ته‌نانه‌ت له كاتی بانگه‌شه‌كانیشدا هیچ پاساوێكیان نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه له پارتی بگرن.
