بۆ یەكەمجار رووداوێكی مێژوویی لە یاریگەی بێرنابیۆ تۆمار كرا
زیاتر لە 700 هەزار كەس داوای بلیتی ئەم یارییان كرد بوو
بۆ یەكەمجار لە مێژوودا یارییەكی تۆپی پێی ئەمریكی لە یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە مەدرید ئەنجام درا كە تێیدا دیارترین ئەستێرەكانی تۆپی پێ ئامادەبوون،
ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، هه‌ردوو یانه‌ی خولی تۆپی پێی ئه‌مریكی میامی دۆلفینز و واشنتۆن كۆمانده‌رز له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆیی تایبه‌ت به ریال مه‌درید رووبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌وه.
ئه‌م یارییه حه‌وته‌م یاریی نێوده‌وڵه‌تی یانه‌كانی تۆپی پێی ئه‌مریكایه له‌م وه‌رزه و یه‌كه‌مین یاریی خوله‌كه‌یه له ئیسپانیا به‌ڕێوه‌بچێت، ئەمەش لە كاتێكدایە له ساڵی رابردووه‌وه تۆپی پێی ئه‌مریكا بڕیاریداوه بۆ زیاتر بۆ ناساندنی وه‌رزشه‌كه‌یان چه‌ند یارییه‌كی دیارییكراو له وڵاته جیاوازه‌كانی جیهان بكه‌ن.
ریال مه‌درید تا رۆژی حه‌وتی مانگی داهاتوو هیچ یارییه‌كی له سانتیاگۆ بێرنابیۆ نییه به‌هۆی ئه‌وه‌ی چیمه‌نی یاریگه‌یه‌كه ده‌توانرێت بگوازرێته‌وه و له ژێره‌وه‌ی یاریگه‌كه پارێزگاری لێده‌كرێت بۆیه فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌مریكی بڕیاریدا ئه‌م یارییه له مه‌درید بكرێت.
پێچه‌وانه‌ی رۆژانی دیكه، مەدرید رۆژێكی جیاوازی تێپەڕ كرد، له فرۆشگاكانی ژێر یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ له‌بری كه‌لوپه‌له‌كانی ریال مه‌درید كه‌لوپه‌لی یانه‌كانی تۆپی پێی ئه‌مریكا ده‌فرۆشران.
چیمه‌نی یاریگه‌كه هاوشێوه‌ی یاریگه‌ی تۆپی پێی ئه‌مریكی بۆیه كرا و لۆگۆی هه‌ردوو یانه‌شی له‌سه‌ر نه‌خشێندرا، به‌شێكی كورسی پشت گۆڵه‌كانیش لابران بۆ ئه‌وه‌ی درێژی یاریگه‌كه هاوشێوه‌ی درێژی یاریگه‌ی تۆپی پێی ئه‌مریكی بێت.
نزیكه‌ی 700 هه‌زار هانده‌ر له ته‌واوی جیهان داواكارییان بۆ كڕینی بلیتی ئه‌م یارییه پێشكه‌ش كردبوو، له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ش هێشتا كۆمه‌ڵێك هانده‌ر به‌دوای بلیت ده‌گه‌ڕان.
ئەم یارییە لە گه‌ڕی 11ـی خولی تۆپی پێی ئه‌مریكییه كە تێیدا یاریگه‌ی سانتیاگۆ له‌م بۆنه‌یه ده‌بێت به یاریگه‌ی مه‌یامی دۆلفینز، یه‌كه‌مجاریشه یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی یارییه‌كی تۆپی پێی ئه‌مریكی بكات، به‌ڵام پێشتر یاریی كۆتایی جامی لیپه‌رتادۆرسی لێ به‌ڕێوه‌چووه و میوانداریی چه‌ندین بۆنه‌ی جیاوازی هونه‌ری كردووه.
