ترەمپ: سوپای چین بە پارەی ئەمەریکا دامەزراوە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت: چین بەو پارە و داهاتەی لە قازانجی بازرگانی لە ئەمەریکا دەستیکەوتووە، توانیویەتی سوپای وڵاتەکە دابمەزرێنێت.

دۆناڵد ترەمپ لەبارەی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان ئەمەریکا و چین لە کۆڕبەندی "ماکدۆناڵدز" ڕایگەیاند، چین توانی هێزە چەکدارەکانی بە پارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی لەگەڵ ئێمە دا دروست بکات.

دۆناڵد ترەمپ لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: چین توانیویەتی 722 ملیار دۆلار لە ئەمەریکا قازانج بکات، کە دواتر لە پەرەپێدانی توانا سەربازییەکانی بەکاریهێناوە.

ئەم هەڵوێستەی ترەمپ لە کاتێکدایە، لە 30ی تشرینی یەکەمی 2025،  شی جین پینگ سەرۆکی چین و ترەمپ لە بنکەی ئاسمانی جیمهای لە بووسانی باشووری کۆریا کۆبوونەوە.

لە دوای کۆبوونەوەکە، هەردوولا گەیشتنە ڕێککەوتنێکی بازرگانی. بە گوێرەی ڕێککەوتنەکە، ئەمەریکا باجی گومرگی لەسەر کاڵا چینییەکان لە 57% بۆ 47% کەم کردەوە. 

هەروەها، سەرۆکی چین ڕێگەی بە کڕینی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ئەمەریکا دا، ئەمە جگە لەوەی چین ڕازی بوو بەردەوام بێت لە دابینکردنی کانزا دەگمەنەکان بە شێوەیەکی ئازاد.

 
 
Fly Erbil Advertisment