بانکی ناوەندیی دەیەوێت کێشەی پارەی نەختینە چارەسەر بکات

هەندێک لە جۆری پارەی وردە تەنانەت لە جۆرەکانی کەمتر لە 10 هەزار دیناری لە بەشێک لە بانکەکان وەرناگیردرێت، بەو هۆیەوە پارەی وردە لای هاووڵاتیان کەڵەکە بووە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە لە نوێترین ڕێنماییدا بانکی ناوەندیی عێراق، بانکە تایبەتەکان و و بازاڕی مامەڵەکارانی دراو پابەند دەکات کە هەموو جۆرە دراوێکی وردەی عێراقی وەرگرن ئەگەر دڕاو بێت یان کۆنیش بووبێت. بانکی ناوەندیی عێراقیش پێشتر ڕاگەیاندبوو، کە کێشەی کەمبوونەوەی پارەی کاشیان هەیە و یەکێک لە هۆکارەکانیش تێکچوونی ئەو هاوسەنگیەیە ئەو جیاکاریەیە کە لەنێوان جۆرەکانی دراو دەکرێت، بۆیە ڕێنمایی نوێیان دەرکردووە و دەبێت مامەڵە بەتەواوی جۆرەکانی دیناری عێڕاقەوە بکرێت.

جۆرەکانی 250یی و 500یی و 1000دیناری عێراقی لە بازاڕ و بانک و بازاڕی مامەڵەکارانی دراو کەمترین مامەڵەیان پێوە دەکرێت، له هەندێک شوێنیش هەروەرناگیرێت، بەو هۆیەوە پارەی وردە لای هاووڵاتیان کەڵەک بووە، 

بانکی ناوەندیی عێراقیش پێشتر ڕاگەیاندبوو، کێشەی کەمبوونەوەی پارەی کاشیان هەیە و یەکێک لە هۆکارەکانیش تێکچوونی ئەو هاوسەنگیەیە کە جیاکاری لەنێوان جۆرەکانی دراو دەکرێت، بۆیە ڕێنمایی نوێیان دەرکردووە و دەبێت مامەڵە بەتەواوی جۆرەکانی دیناری عێڕاقەوە بکرێت.

ئەنوار موسەوی، مامەڵەکاری دراو  بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، دابینکردنی هەر جۆرە پارەیەک لە پێناو پێدانی مووچە هیچ کێشەیەکی نییە و دەبێت لە بازاڕەکانیش خاوەن دوکانەکان هاوکار بن ، تەنیا یەک کێشەیەک هەیە ئەو پارە وردانە زۆربەی دڕاوە یان کۆن بووە ، ئەویش دەبێت ڕێنمایی وردتری بۆ دەربکرێت.

لە عێراق مانگانە نزیکەی 7 ترلیۆن دینار بۆ مووچە خەرج دەکرێت ، بانکی ناوەندیش ڕاگەیاندووە تا 10ی هەموو مانگێک مامەڵە بەو پارەیەوە کۆتایی پێدێت لە بازارەکاندا، نزیکەی 15 ترلیۆن دیناریش لە لایەن هاووڵاتیانەوە هەڵگیراوە ، هەموو ئەمانە وا دەکەن پارەی کاش لە بازاڕدا کەمبێتەوە ، بۆیە ناو بە ناو بانکی ناوەندیی لە پێناو گێڕانەوەی پارەی کاش بۆ بازاڕ بڕیاری نوێ دەردەکات.

حەیدەر شێخ، پسپۆڕی ئابووریی دەڵێت: بانکی ناوەندیی دەیەوێت کێشەی پارەی کاش چارەسەر بکات و بیانۆی جۆری دراو لە مامەڵەدا نەمێنێت، بۆیە فەرمانگە حکوومیەکان و بانکە ئەهلیەکانیشی ڕاسپاردوە هەموو جۆرە پارەیەک وەرگرن ، چونکە ئەو پارەی بۆ مووچەش دەدرێت دەی مانگ لە بازاڕدا نامێنێ، ئەمەش هەر کێشەیە.

پێشتر مامەڵەکارانی دراو و تەنانەت بەشێک لە بانکە ئەهلیەکانیش پارەی وردەیان بەرامبەر بە دۆلار بە کەمتر لە بەهاکەی خۆی وەردەگرت، بەڵام بەپێی ڕێنماییە نوێکە بێت، پارەی وردە بە هەمان بەها وەر دەگیرێت ئەگەر دڕاو بێت یان کۆنیش بووبێت.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment