پێنتاگۆن: پیت هیگسێت سەربازانی ئەمەریکا خستووەتە مەترسییەوە

نووسینگەی پشکنەری گشتیی پێنتاگۆن بەو ئەنجامە گەیشتووە پیت هیگسێت وەزیری جەنگی ئەمەریکا سەربازانی ئەمەریکا و ئەرکەکەیان خستووەتە مەترسییەوە کاتێک ئەپی پەیام ناردنی سیگناڵی بەکارهێناوە بۆ گواستنەوەی زانیاری سەبارەت بە هێرشێکی سەربازی دژی یاخیبووانی حووسی لە یەمەن.

هەرچەندە هیگسێت دەسەڵاتی لابردنی نهێنی زانیارییە نهێنییەکانی هەیە، بەڵام لە ڕاپۆرتی پشکنەری گشتییدا دەرنەکەوتووە کە بە شێوەیەکی نادروست مامەڵەی کردووە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕاپۆرتەکە بەو ئەنجامە گەیشتوە هیگسێت سیاسەتی پێنتاگۆنی پێشێلکردووە دژی بەکارهێنانی ئامێرە کەسییەکانی بۆ کاروباری فەرمی و پێشنیازی باشترکردنی ڕاهێنانەکانی بۆ هەموو بەرپرسانی پێنتاگۆن کردووە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە هیگسێت چاوپێکەوتنی لەگەڵ پشکنەری گشتیی پێنتاگۆن ڕەتکردووەتەوە بەڵام نووسراوی پێشکەش کردووە.

وەزیری جەنگی جەختی کردەوە دەسەڵاتی ئەوەی هەیە بە ئارەزووی خۆی زانیارییەکانی نهێنی لاببات و تەنیا ئەو وردەکارییانەی دەگوازێتەوە کە پێی وایە ئەرکەکە ناخاتە مەترسییەوە. 

لێکۆڵینەوە لەم کارە دوای ئەوە دەستی پێکرد کە گۆڤاری زە ئەتڵەنتیک لە کۆتایی مانگی ئازاردا ئاشکرای کرد جێفری گۆڵدبێرگ، سەرنووسەری گۆڤارەکەی بەبێ ئەوەی بزانێت لە گفتوگۆیەکی پەیامنێری سیگناڵدا بەشداربووە تێیدا بەرپرسانی ئەمەریکا لەنێویاندا هێگسێت و مایک والتز، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەوکاتە، باسیان لە هێرشەکان لە دژی حووسییەکان لە یەمەن کرد.

لە گفتوگۆکەدا چەند پەیامێک لەخۆگرتبوو تێیدا هێگسێت کاتی هێرشەکانی چەند کاتژمێرێک پێش ڕوودانی ئاشکراکرد و زانیاری لەسەر فڕۆکە و مووشەکەکانی تێوەگلاون، هاوکات واڵتز زانیاری هەواڵگری لە کاتی ڕاستەقینەدا لەسەر کاریگەریی هێرشەکان نارد.

هەروەها یاسادانەران لێکۆڵینەوەیان لە ڕاپۆرتێکی هەواڵی دەستپێکرد هێرشی بەدواداچوون دژی کەشتییەکی گومانی قاچاخچێتی ماددە هۆشبەرەکان لە کاریبی لە مانگی ئەیلوولدا بووە هۆی کوژرانی ڕزگاربووان، دوای ئەوەی هێگسێت بە شێوەیەکی زارەکی فەرمانی دا "هەموو کەسێک بکوژرێت".

 
 
 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment