بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە یانەیەکی شەوانەی هیندستان زیاتر لە 20 کەس گیانیان لەدەستدا
پۆلیسی هیندستان ڕایگەیاند، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە یانەیەکی شەوانە لە ویلایەتی گۆا لە باشووری ڕۆژئاوای هیندستان لانیکەم 23 کەس گیانیان لەدەستداوە.
ڕۆژنامەی ئیندیەن ئێکسپرێس لە زاری پۆلیسی ناوچەکەوە بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی درەنگانی شەوی ڕابردوو ئاگر لە یانەیەکی شەوانە لە ناوچەی ئارپۆرا لە باکووری گۆا کەوتەوە، لانیکەم 23 کەس گیانیان لەدەستدا.
هەروەها پرامۆد ساوانت، سەرۆک وەزیرانی گوا لە ئێکس نووسیویەتی "ئەمڕۆ ڕۆژێکی زۆر ئازاربەخشە بۆ هەموومان لە گوا، ئاگرێکی گەورە لە ئارپۆرا 23 کەسی کوشت."
ساوانت گوتیشی: "سەردانی شوێنی ڕووداوەکەم کرد و فەرمانی لێکۆڵینەوەم دا"، جەختیشی کردەوە کە "ئەوانەی بەرپرسن و کەمتەرخەم بوون، ڕووبەڕووی توندترین سزای یاسایی دەبنەوە."
ساوانت لە شوێنی ڕووداوەکە بە ڕۆژنامەنووسانی گوت: "سێ بۆ چوار" گەشتیار گیانیان لەدەستداوە. سێ کەس بەهۆی سووتانەوە گیانیان لەدەستدا، ئەوانی دیکەش بەهۆی خنکانەوە مردوون.
لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئەوە دەردەخەن کە ئاگرەکە بەهۆی تەقینەوەی سلندەرێکی غازەوە بووە لە نهۆمی خوارەوە، بە تایبەتی لە چێشتخانەکە کە زۆربەی زیانەکان تێیدا چڕبوونەتەوە.
ئالۆک کومار، بەڕێوەبەری پۆلیسی گۆئا ڕایگەیاند، زۆرینەی قوربانییەکان کارمەندی یانە شەوانەکان بوون، ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی فریاکەوتن زۆربەی تەرمەکانیان لە چێشتخانەکە دەرهێناوە، هەروەها دوو تەرمیان لەسەر پلیکانەکان دۆزیوەتەوە کە دەچوونە نهۆمی سەرەوە.
گوا، پیشووتر لەلایەن پورتوگالیەکانەوە داگیرکرابوو لە کەناری دەریای عەرەبە، ساڵانە ملیۆنەها گەشتیار بەهۆی یانەکانی شەوانە، کەنارە لمییەکان و کەش و هەوا ئارامەکەی کەنارەکە ڕووی تێدەکەن.
In a tragic incident, 23 people, including tourists, died after a massive fire broke out at Birch by Romeo Lane nightclub in Arpora on Saturday at midnight. The govt has ordered an inquiry into the incident. The incident took place at around 11:45 pm on Saturday. @TOIGoaNews pic.twitter.com/egZlToW1jF
— murari shetye (@murarishetye) December 6, 2025
