هەماهەنگیی قەیرانەکانی گەرمیان هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدات
بەڕێوەبەری گشتیی هەماهەنگیی قەیرانەکانی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان و لە شەپۆلێکی بارانباری ئاگاداریان دەکاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 9ـی کانوونی یەکەمی 2025، بێستوون ژاڵەیی، بەڕێوەبەری گشتیی هەماهەنگیی قەیرانەکانی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان تایبەت بە کوردستان24ـی ڕایگەیاند، لەسنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بەهۆی ئەم شەپۆلە بارانبارینەی لە دوای نیوەڕۆ ئەمرۆوە، زیانێکی زۆر بە سەروماڵی هاووڵاتییان کەتووەتەوە.
هۆشداریش دەداتە هاووڵاتیان، شەپۆلێکی بارانبارین و هەوری سوپەرسێل ئەمشەو روو لە ناوچەکە دەکات.
هاوکات، لە شارۆچکەی رزگاری لە ئیدارەی گەرمیان، بازاری شارۆچکەکە کەوتووەتە ژێر لافاو و لە چەند باخ و گەرەکێکیش ئاو چۆتە ناو ماڵان.
شەپۆلێکی باران بارینی بەخوڕ ناوچه جیاوازهكانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و بهم هۆیهشهوه له ههندێك ناوچه لافاو دروست بوو، بههۆی بارانی به خوڕو دروستبوونی لافاو رێگهی سلێمانی-چەمچەماڵ داخرا، ئاویش چووه بهشێك له ماڵهكان و زیانی پێگهیاندوون و ژمارهیهك ئۆتۆمبێلیش ئاو بردوونی و هاووڵاتییانیش داوای بههاناوهچوون دهكهن.
