قایمقامی چەمچەماڵ: 14 کەس بەهۆی لافاوەوە بوونەتە قوربانی
قایمقامی قەزای چەمچەماڵ، دەڵێت: بە هۆی لافاوەکەی ئەمڕۆ، 2 هاووڵاتی گیانیان لە دەستدا و 12 دیکەش بریندار بوون.
سێشەممە، 9ـی کانوونی یەکەمی 2025، ڕه‌مك ڕه‌مه‌زان، قیمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بە هۆی لافاوەوە زیانێکی زۆری ماددەی بە دانیشتووانی ناحیە و گوندەکانی سەر بە قەزای چەمچەماڵ کەوتووە.
قیمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، ئاماژەی بەوە دا، بە داخەوە لافاوەکەی ئەمڕۆ بووە هۆی هۆی گیان لە دەستدانی 2 هاووڵاتی و برینداربوونی 14ـی دیکە.
دەشڵێت: لە چەمچەماڵ زیاتر لە 500 خانوو و 100 دوکان زیانیان بەرکەوتووە، چوار پردیش لە سنووری قەزاکەدا ڕووخاون و زیانمەندبوونە.
ڕه‌مك ڕه‌مه‌زان، داوای لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان کرد، بە زووترین کات تیم بنێرن بۆ قەزای چەمچەماڵ بۆ ئەوەی پێویستی فەرمانەگە خزمەتگوزارییەکانی چەمچەماڵ دابین بکەن و کەموکوڕییەکان پڕ بکەنەوە
هەروەها باسی لەوە کرد، کارەساتی لەم شێوەیەی ئەمڕۆ، لە قەزای چەمچەماڵ یەکەم جارە لە مێژوودا ڕوو دەدات و، شەش فەرمانگەی حکوومیش لە قەزاکە زیانیان بەرکەوتووە.
شەپۆلێکی باران بارینی بەخوڕ، لە دوێنێوە ناوچه جیاوازه‌كانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و به‌م هۆیه‌شه‌وه له هه‌ندێك ناوچه لافاو دروست بوو، هەروەها به هۆی بارانی به خووڕ و دروستبوونی لافاو رێگه‌ی سلێمانی-چەمچەماڵ داخراوە، ئاویش چووتەه به‌شێك له ماڵه‌كان و زیانی پێگه‌یاندوون و ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلیش ئاو بردوونی و هاووڵاتییانیش داوای به‌هاناوه‌چوون ده‌كه‌ن.
