زانکۆی سەڵاحەددین زیاتر لە 500 کتێب بۆ کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەنێرێت

زانکۆی سەڵاحەددین پاڵپشتی خۆی بۆ کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەردەبڕێت و زیاتر لە 500 کتێب و ناونیشانی جۆراو و جۆر بۆ کتێبخانەکە دەنرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 10ـی کانوونی یەکەمی 2025، زانکۆی سەڵاحەددین لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی زانکۆکە زیاتر لە 500 کتێب بۆ کتێخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەنێرین.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، سەرەخۆشی هاوخەمی خۆمان بۆ کەسوکاری قوربانییانی لافاوەکەی چەمچەماڵ دەردەبڕین.

بە هۆی لافاوەکەوە کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ، زیاتر لە 10 هەزار کتێبی زیانی بەرکەوت و تەڕبوو.

لافاوەکەی چەمچەماڵ بووە هۆی گیانی لەدەستدانی دوو هاووڵاتیی و زیانێکی زۆری بەر ماڵی هاووڵاتییان گەیاند، ئەمە جگەلەوەی بەهۆی زیان گەیشتن بە قوتابخانەکان، وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری دا بە دواخستنی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی خوێندن بۆ مانگی کانوونی دووەمی 2026.

 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل