سەرکەوت کاڕەش: تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە ئامادەباشیدان
گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەرێمی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات، ئەمساڵ بۆ یەکەمجار تیمی گەڕۆک لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان دانران بۆ ئەوەی لەکاتی ڕوودانی هەر لافاوێک زوو بە هانای هاووڵاتییانەوە بچن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 10ـی کانوونی یەکەمی 2025، سەرکەوت کاڕەش، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەرێمی کوردستان، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی هەینی، وەک یەکەمین لایەنی حکوومەت ئاگادار کراینەوە لە هەبوونی شەپۆلێکی باران بارین، بۆیە دەم و دەست، تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشی.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی هەرێمی کوردستان گوتی: سەرجەم ئەو کەلوپەلانەی لەکاتی ڕوودانی لافاو بەکاردێنن لەلایەن بە هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکان دران، هەروەها بۆ ئەمساڵ پلانێکی تۆکمەتر دانراوە، لە هەموو شار و شارۆچکەکان تیمی گەڕۆک دانراوە، بە دابینکردنی ژمارەیەک ئۆتۆمبێکی تۆکمە.
