بە تۆمەتی گواستنەوەی نەوتی ئێران و ڤەنزوێلا، ئەمەریکا دەستی بەسەر کەشتییەکدا گرت
هێزی دەریایی ئەمەریکا، لە نزیک کەناراوەکانی ڤەنزوێلا دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگردا گرت، ئەمەش وەک هەڵکشانێکی گەورەی کەمپەینی فشاری چوار مانگەی دۆناڵد ترەمپ دێت دژی نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی ئەو وڵاتە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، ڕایگەیاند، دەستمان بەسەر کەشتییەکی گەورەی نەوتهەڵگردا لە نزیک کەناراوەکانی ڤەنزوێلا دا گرت، لەڕاستیدا گەورەترین کەشتییە کە تا ئێستا دەستی بەسەردا گیرابێت."
ترەمپ، گوتیشی: لەبەر هۆیەکی زۆر باش دەستمان بەسەر ئەو کەشتییەدا گرتووە. بەڵام ڕەتی کردەوە بڵێت کێ خاوەندارییەتی کەشتییەکە دەکات.
پێنجشەممە، 11ـی کانوونی یەکەم 2025، ڕۆژنامەی 'گاردیانی'ی بەریتانی، لە زاری 'پام بۆندی'وەزیری دادی ئەمەریکا، بڵاوی کردووەتەوە "FBI و لێکۆڵینەوەکانی ئاسایشی ناوخۆ و پاسەوانی کەناراوەکانی ئەمەریکا، بە پشتیوانیی وەزارەتی بەرگری، فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی ئەو کەشتییەیان جێبەجێ کردووە کە بۆ گواستنەوەی نەوتی ڤەنزوێلا و ئێران بەکارهاتووە".
بۆندی، گوتیشی: چەندین ساڵە ئەو کەشتییەکە، لەلایەن ئەمەریکاوە سزای لەسەر بووە چونکە لە تۆڕێکی گواستنەوەی نەوتی قاچاخ تێوەگلاوە کە پشتیوانی ڕێکخراوە تیرۆریستییە بیانییەکان دەکا".
حکوومەتی ڤەنزوێلا لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند "ئەم دەستبەسەرداگرتنە دزییەکی ئاشکرا و کردەوەیەکی چەتەگەریی نێودەوڵەتییە".
لە ڕاگەیەنراوەکەی حکوومەتی ڤەنزوێلادا هاتووە "لەم هەلومەرجەدا، هۆکارە ڕاستەقینەکانی دوژمنایەتییە درێژخایەنەکەی ئەمەریکا دژی ڤەنزوێلا دەرکەوتن.. بابەتەکە هەمیشە پەیوەندی بە سەرچاوە سروشتییەکانمان، نەوتەکەمان، وزە و ئەو سەرچاوانەوە هەیە کە بەتەنها موڵکی گەلی ڤەنزوێلان."
ئەمەریکا، بۆ فشارخستنە سەر حکوومەتەکەی مادۆرۆ، گەورەترین هێزی دەریایی خۆی لە دەریای کاریبی بڵاو کردووەتەوەو زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی کوشندەی کردووەتە سەر ئەو بەلەمانەی گومانی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەریان لێ دەکرێت و لەئەنجامدا زیاتر لە 80 کەس کوژراون.
ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، دوو فڕۆکەی جەنگیی ئەمەریکا، بۆ ماوەی نزیکەی 40 خولەک بەسەر کەنداوی ڤەنزوێلادا سووڕانەوە. فڕۆکەکان، بۆ ماوەیەکی کورت، بە سەر شاری ماراکایبۆدا فڕین، کە یەکێکە لە پڕ دانیشتووترین شارەکانی ڤەنزوێلا.
ڤەنزوێلا خاوەنی گەورەترین یەدەگی نەوتی جیهانە، هەرچەندە ساڵانێکە لەبەر خراپ بەڕێوەبردن و گەندەڵی، زیانی گەورە بە پیشەسازی نەوتەکەی گەیاندووە، بەڵام هێشتا هەناردەی نەوت سەرچاوەی سەرەکی داهاتی ڤەنزوێلایە.
Video RELEASED of U.S. forces SEIZING a massive oil tanker off the coast of Venezuela, ROPING from helicopters onto the ship
— BJORN LANE (@BJORN987654321) December 10, 2025
Bad*ss and unmatched.🔥🔥
This ship was used to transport sanctioned oil from VENEZUELA to IRAN.
pic.twitter.com/o5VGTfmkdK
