فیلمێکی کوردی لە فێستیڤاڵی فیلمی سینەمای نوێی ئەمستەردام خەڵاتی باشترین فیلمی بەدەستهێنا
کورتەفیلمی "دەریای هیوا" کە لە دەرهێنانی جوبرائیل ئەبوبەکرە، کاندید کرابوو بۆ بەشداریی لە فێستیڤاڵی فیلمی سینەمایی نوێی ئەمستەردام لە هۆڵەندا بۆ ماوەی 6 ڕۆژ بەردەوام بوو، توانی خەڵاتی باشترین فیلم بەدەست بهێنێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11 کانوونی یەکەمی 2025، جوبرائیل ئەبوبەکر، دەرهێنەری فیلمەکە بە کوردستان24ی ڕاگەیاند: لە فێستیڤاڵی فیلمی سینەمای نوێی ئەمستەردام، لەنێو 2300 فیلم و لە 110 وڵات، تەنیا 80 فیلم وەرگیرابوو، تەنیا 3 فیلم کاندیدبوون بۆ بردنەوەی خەڵات، فیلمی "دەریای هیوا" توانی خەڵاتی باشترین فیلم لە فێستیڤاڵەکە بەدەست بهێنێت.
جوبرائیل ئەبوبەکر، کارمەندی دامەزراوەی کوردستان24، دەشڵێت: "دەریای هیوا" کورتە فیلمێکە کە پەردە لەسەر زیانە وێرانکەرەکانی مرۆیی شەڕ لە چاوی ئەو مەدەنییانەی کە لە دوای جەنگەوە گیریان خواردووە، ئاشکرا دەکات. فیلمەکە بە گرنگیدان بە شوێنەواری سۆزداری و جەستەیی ئاوارەبوونی زۆرەملێ، شوێنپێی گەشتەکانی تاکەکان دەگرێتەوە کە ناچارن لە ماڵەکانیان هەڵبێن، هەموو شتێک دەخاتە مەترسییەوە کاتێک بە ڕێگاکانی مەترسیدار دا دەڕۆن کە مردن و خنکان لە هەموو وەرچەرخانێکدا دەڕوانن لە گەڕانێکی بێهیوادا بۆ سەلامەتی و ژیانێکی به کەرامەت.
جێگەی ئاماژەیە کورتەفیلمی "دەریای هیوا" بەشداری چەندان فێستیڤاڵی فیلمی ناوخۆیی و دەرەوەی کوردستانی کردووە و پێشبرکێی بەدەستهێنانی خەڵاتی کردووە و چەندان خەڵاتی بەدەستهێناوە.

