بەفر ڕێگەی دەیان گوندی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی داخستووە
بەهۆی بەفر بارین ڕێگەی 70 گوند لە پارێزگای لوڕستانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داخرا و دەوامی قوتابخانەکانیش کرایە پشوو.
چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی بەفر و باران بارین زۆرینەی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانی گرتووەتەوە و پێشبینیش دەکرێت، کاریگەرییەکانی ئەم شەپۆلە تا ڕۆژی شەممەی داهاتوو، 13ـی کانوونی یەکەمی 2025، بەردەوام بن.
بەهۆی شەپۆلی بەفر بارینشەوە ڕێگەی 70 گوند لە پارێزگای لوڕستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان داخرا و دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنیش کرایە پشوو.
لە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردووەوە، 09ـی کانوونی یەکەم، شەپۆلی بەفر بارین شارەکانی سنە، بانە، سەقز، مەریوان و سەوڵاوای لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گرتووتەوە.
پێشتریش کەشناسی ئێرانیش پێشبینی کردبوو، ڕۆژی چوارشەممە، 10ـی کانوونی یەکەم، شەپۆلێکی چڕی بەفربارین شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بگرێتەوە.
