ئەردۆغان: دەمانەوێت شەڕ و ئاڵۆزییەکان بۆ هەتا هەتایە چارەسەر بکەین
لەکاتی بەشداریکردنی لە 29هەمین کۆبوونەوەی گشتیی ئاسایی کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی خاوەنکارانی تورکیا، سەرۆک کۆماری ڕایگەیاند: دەمانەوێت شەڕ و ئاڵۆزییەکان بۆ هەتا هەتایە چارەسەر بکەین.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11ـی کانوونی یەکەمی 2025، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سهرۆک كۆماری توركیا، ڕایگهیاند، دەمانەوێت شەڕ و ئاڵۆزییەکان بۆ هەتا هەتایە چارەسەر بکەین، چونکە زیانی زۆری ئابووری بە تورکیا گەیشتووەتە، زیانەکان بە زیاتر لە دوو ترلیۆن دۆلار، دەخەملێندرێن.
سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی بەوە دا، تەنیا بە متمانە بەخۆبوون و بوێری دەتوانین بگەینە تورکیای ئاشتی و بێ شەڕ و ئاڵۆزی هەروەها تەنیا بەم شێوەیەش دەتوانین ئەوانە نائومێد بکەین کە چاوەڕێی شکستی پرۆسەی ئاشتی دەکەن.
ئەردۆغان جەختی لەوە کردەوە، هەمووان بەیەکەوە دەتوانن کاربکەن بۆ سەرخستنی پرۆسەکە، هەروەها كۆميسیۆنی ئاشتی هیوای گەلەکەمانی بەهێزکرد.
